کوردپرێس:
غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى گۆڕان له په‌رله‌مانى عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه کردووه که ڕێباز حه‌ملان پێچه‌وانه‌ی یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق کاری کردووه که به‌پێى یاساکه پێویسته ئه‌و مووچه‌یه‌ى که دێته هه‌رێم له کات و ساتی خۆیدا دابه‌ش بکرێـت نه‌ک بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ساڵی 2018.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاندووه: به‌هۆی ئه‌و سکاڵایه‌ى که له دادگاکانى عێراق له‌سه‌ر حکومه‌تى هه‌رێم تۆماری کردووه، له زاری وه‌زیرى داراییی هه‌رێمه‌وه بیستراوه که حکوومه‌تى هه‌رێم پێنج مووچه‌ی وه‌رگرتووه له حکوومه‌تی عێراق.
غالب محه‌مه‌د ئه‌وه‌شى ڕوون کردووه‌ته‌وه: کۆی گشتی داهاتی ئه‌م پێنج مانگه‌ى هه‌رێم به‌و پاره‌یه‌ى له به‌غداوه نێردراوه و داهاتى ئه‌و نه‌وته‌ى له ڕێگه‌ی بۆرییه‌وه فرۆشراوه زیاتر له حه‌وت ترلیۆن دینار بووه جگه له داهاتی نه‌وتی ته‌نکه‌ر و پاڵاوگه‌کان.
ئه‌ندامه‌که‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆران له په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌ر پێنج مانگه‌که‌ى ئه‌مساڵ مووچه به بێ پاشه‌که‌وت دابه‌ش بکرایه ئه‌وا زیاتر له چوار ترلیۆن دینارى پێویست بوو به‌ڵام هێشتا زیاتر له دوو ترلیۆن و 630 ملیار دینار له‌و پاره‌یه ماوه‌ته‌وه که ده‌ست حکوومه‌تى هه‌رێم که‌وتووه و نازانرێت چى لێهاتووه.
غاڵب محه‌مه‌د گوتیشی: ڕێباز حه‌ملان له کۆنفرانسه ڕۆژنامهنووسیییهکهدا به یه‌ک وشه باسى له داهاتى نه‌وت و داهاتى ناوخۆ و ئه‌و پاره‌یه‌ى نه‌کرد که له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه ده‌درێت به هه‌رێم.
ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه ڕۆژی دووشه‌ممه 27ی ئایاری 2019 له کۆنفرانسێکی ڕۆژنامه‌نووسیدا وه‌زیری داراییی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که به‌غدا پێنج مووچه‌ى له ساڵى 2019دا ناردووه و پێش جه‌ژنیش ده‌ست به دابه‌ش کردنى مووچه‌ى مانگى سێ ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment