فاینه‌نشاڵ تایمز: په‌یوه‌ندییه‌ ئەرێنییەکانی هه‌ولێر- به‌غدا باشتربوونی دۆخی عێراقی لێکه‌وتۆته‌وه‌

به‌شی جیهان- گۆڤاری فاینه‌نشاڵ تایمز هۆکارێکی سه‌ره‌کیی باشتربوونی بێ‌وێنه‌ی دۆخی عێراق بۆ قووڵتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مانگی پاییزی ساڵی پار کابینه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق هاته‌ سه‌ر کار و پاش لێکه‌وته‌ نگریسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی گشتپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ڕووی له‌ باشتربوون کرد.

گۆڤاری فاینه‌نشاڵ تایمز له‌ شرۆڤه‌یێکی کورتدا دۆخی ئێستای عێراق به‌ گونجاو وه‌سف ده‌کات و له‌ ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی ڕابردوودا دۆخی ئه‌و وڵاته‌ به‌ بێ‌وێنه‌ ده‌زانێت.

ئه‌م گۆڤاره‌ هۆکارێکی باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی عێراق به‌ پێشکه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندیی باشی نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی عێراق ده‌زانێت.

ئه‌م گۆڤاره‌ زیاتر ده‌نووسێت: لێکه‌وته‌ خراپه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی 2017 له‌ بیر براوه‌ته‌وه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ڕووی له‌ باشتربوون کردووه‌.

فاینه‌نشاڵ تایمز ئاماژه‌ به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت له‌ عێراق بۆ 5 ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژدا ده‌کات و هیوای خۆی ده‌رده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بتوانێت هاوکارییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌ هه‌موو بواره‌کان په‌ره‌ پێبدات و کێشه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ چاره‌سه‌ر بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53954

Your Comment

You are replying to: .
captcha