ئیلهام ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا ئاماژه‌ی به چاره‌نووسی دانووستانی ئاشتی له‌و وڵاته کرد و گوتی: تێکڕای کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌ستانه و ژێنێڤ له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سووریا گه‌یشتوونه‌ته بنبه‌ست چوونکه ئه‌م دانووستانانه به بێ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک به‌ڕێوه چووه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات تا ئه‌و کاته‌ی ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی بیانی له کاروباری سووریا درێژه‌ی هه‌بێت ڕێچارێکی سیاسی بۆ قه‌یرانه‌کانی ئه‌م وڵاته نادۆزرێته‌وه و ڕاشی‌گه‌یاند: بابه‌تی چوارچێوه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا بابه‌تێکی زۆر گرنگه به‌ڵام هه‌ر جار ئاراسته‌کردنی ده‌ستووری نوێ به‌ره‌وڕووی کێشه ده‌بێته‌وه چوونکه وڵاتانی بیانی به‌بۆنه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵک له دانووستانی ئاشتیی سووریادا سیاسه‌ته‌کانیان به سه‌ر دیمه‌شق ده‌سه‌پێنن.
هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی سووریای دیموکرات جه‌ختی کرده‌وه: ده‌وڵه‌ته بیانییه‌کان ده‌یانهه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ژموونیی خۆیان له‌سه‌ر خاکی سووریا جێبه‌جێ بکه‌ن به‌م بۆنه‌وه تێکڕای هه‌ڵمه‌ته‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێچاری ڕاسته‌قینه بۆ سووریا ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.
ئیلهام ئه‌حمه‌د ڕاشی‌گه‌یاند: تا ئه‌و کاته‌ی وڵاتانی بیانی خاکی سووریا به‌جێنه‌هێڵن ئه‌وا ئاسایش بۆ ئه‌م وڵاته ناگه‌ڕێته‌وه و گرووپه‌کانی سه‌ر به وڵاتانی بیانی درێژه به چه‌واشه‌کارییه‌کانیان له‌سه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی سووریا ده‌ده‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment