جێگری ترەمپ بەڵێنی پشتگیری زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان دەدات

بەشی جیهان- مایک پێنس بەڵێنی داوە یارمەتیی هەرێمی کوردستان بکات تاکوو ئەو کۆمەڵگایانە کە مەترسیی لەناوچوونیان لەسەرە لەوان کوردە ئێزدییەکان و مەسێحییەکان بتوانن بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ڕیال کلییر پۆلتیکی ئەمەریکا دەنووسێت: کوردەکانی عێراق نیگەرانی بڕیارەکەی ئەمریکان کە ژمارەیێکی زۆر لە کارمەندانی خۆی لە باڵیۆزخانەکانی بەغدا و هەولێر کشاوەتەوە ئەوەش بەبۆنەی گرژییەکان لە کەنداوی فارس.

ئەوان ترسیان لەمەیە کە ئەم پرسە ببێتە هۆی کەم بوونەوەی پشتگیرییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان، کۆمەڵی مەسێحییەکانی نیشتەجێی هەرێم و کوردە ئێزدییەکان.

ئەم بابەتەش بووەتە هۆی ئەمەی کە ژمارەیێک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەوان سامی عەبدولڕەحمان، نوێنەری هەولێر لە ئەمریکا سەردانی بەرپرسانی ئەمریکی بکەن و نیگەرانیی خۆیان لە کەم بوونەوەی پاڵپشتیی ئەمریکا ڕابگەیێنن.

ئەمریکا هەرێمی کوردستان وەکوو شوێنێکی ئەمن بۆ داڵدەدانی مەسێحییەکانی عێراق ناو دەبات کە پاش هێرشەکەی داعش بۆ سەر نەینەوا بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵاتن. بەڵام بە گوێرەی ئەم گۆڤارە نیگەرانیی دەربڕینی ئەمریکا بۆ چارەنووسی مەسێحییەکان نەبووە هۆکارێک بۆ گەیشتنی یارمەتی بەدەستیان و هۆکارەکەشی بۆ بۆرۆکراسیی ئیداریی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە.

بەم حاڵەشەوە مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە وتەکانیدا کە لە زانکۆی ئوماریای کالیفۆرنیا پێشکەشی کرد ڕایگەیاند: دەوڵەتی ئەمەریکا 300 ملیۆن دۆلاری بۆ چاکسازی لە کۆمەڵگا مەترسی لەسەرەکانی عێراق لەوان مەسێحییەکان و کوردانی ئێزدی تەرخان کردووە، لە حاڵێکدا ڕەخنەگران دەڵێن یارمەتییەکان بۆ شوێنێکی دیکە چووە و لەم دواییەدا قەشەیێکی مەسێحی عێراقی وتوویە تەنها 300 هەزار دۆلاریان دەست کەوتووە.

بەڵام مایک پێنس بەڵێنی داوە کە ئەمریکا درێژە بە هاوکارییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەدات، تاکوو جارێکی دیکە کۆمەڵگا مەترسی لەسەرەکانی عێراق بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53935

Your Comment

You are replying to: .
captcha