کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له نوێنه‌ری هه‌میشه‌ییی تورکیا له ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا ده‌ست که‌وتووه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ڕۆژی 21 بۆ 24ی جوونی 2019 لیژنه‌یێک بۆ چاودێری کردنی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵ که بڕیاره ڕۆژی 23ی جوونی 2019 به‌ڕێوه بچێت ڕه‌وانه‌ی تورکیا ده‌کات.
ئه‌م لیژنه‌یه له حاڵێکدا سه‌ردانی تورکیا ده‌کات که ده‌سته‌ی چاودێرانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا له ڕاپۆرتێکدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچی 2019 ڕایگه‌یاندبوو: له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌دا نیین که له تورکیا زه‌مینه‌یێکی ئازادانه و دادپه‌روه‌رانه به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنی دیموکرات له‌ئارادا بێت.
شایانی باسه؛ ده‌سته‌ی چاودێرانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ورووپا له‌و ماوه‌یه‌دا که له تورکیا ده‌مێننه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حکوومی، حیزبه سیاسییه‌کان، پێکهاته مه‌ده‌نییه‌کان و... کۆ ده‌بنه‌وه و له ڕۆژی هه‌ڵبژاردنیشدا چاودێری له‌سه‌ر ده‌نگدانی ناوچه جۆراوجۆره‌کانی تورکیا ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment