به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نۆمان کۆرتۆلمۆش جێگری پارتی داد و گه‌شه (AKP) له به‌رنامه‌یێکی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنیدا باس له دیداری ئه‌مدواییه‌ی پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که له‌گه‌ڵ ناوبراو له زیندانی ئیمرالی ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئێمه عاده‌تێکی هه‌ڵه‌مان هه‌یه. ناتوانین هه‌موو بابه‌تێک ببه‌ستین به هه‌ڵبژاردنه‌وه. له‌لایێکه‌وه ده‌توانێت هه‌ڵبژاردن بێت و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه تورکیا کاره‌کانی به باشترین شێوه ئه‌نجام ده‌دات. هه‌ڵسه‌نگاندنی گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌مدواییه له ئیمرالی و عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان به بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه زۆر هه‌ڵه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا زیادی کرد: ئه‌مه پڕۆسه‌یێکی یاسایییه. له ئه‌نجامدا که‌سێک که به تۆمه‌تی سه‌رکرده‌ی گرووپی تیرۆریستی زیندانی هه‌تایی بۆ ده‌رکراوه له زیندانی ئیمرالیدایه. هه‌ندێک جار دیدار له‌گه‌ڵ ناوبراو قه‌ده‌غه کراوه و هه‌ندێک جاریش ڕێگه به دیدارکردن له‌گه‌ڵ ناوبراو دراوه. ئه‌مه ته‌نها ئه‌مڕۆ نییه که به‌م شێوازه ده‌بێت دوێنێش به‌م شێوه‌یه بووه به‌تایبه‌ت که ده‌بێ ئێمه ئه‌م جۆره بابه‌تانه بگوزه‌رێنین.
کۆرتۆلمۆش له کۆتاییدا جه‌ختی کرده‌وه: ئێمه دژ به‌و بابه‌ته‌ین که ده‌ست پێکردنی دیداری عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی و ڕێگه‌دان به‌م دیدارانه سیاسی بکرێته‌وه. ده‌کرێ هه‌ندێک داواکاری ئاراسته بکرێت و ئه‌مه‌ش داواکاریگهلێکه که له دیداری هه‌ر زیندانییێک له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی له‌لایه‌ن که‌سی زیندانیکراوه‌وه داوا بکرێت.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی هابرتورک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment