به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئێکۆنۆمیست دۆخی باکووری سووریای شی کردۆته‌وه که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورددایه و دۆخی ئێستای باکووری سووریا تا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌مریکا له‌و شوێنه بمێنێته‌وه به به‌رژه‌وه‌ندیی کورد وه‌سف ده‌کات به‌ڵام هۆشداری ده‌دات هه‌ندێک بابه‌ت هه‌ن که سه‌روه‌ریی کورد له باکووری سووریا به‌ره‌وڕووی کێشه ده‌کاته‌وه.
ئه‌و گۆڤاره زیاتر ده‌نووسێت: ژماره‌ی دانیشتوانی عه‌ره‌بی باکووری سووریا زیاتره له کورد و ئه‌م بابه‌ته‌ش به له‌به‌رچاوگرتنی ناڕه‌زایه‌تیی ئه‌مدواییه‌ی عه‌ره‌ب نیسبه‌ت به سه‌روه‌ریی کورد له‌سه‌ر باکووری سووریا ده‌توانێت مه‌ترسیدار بێت.
ئێکۆنۆمیست به‌رپرسانی کوردی سووریا به تەکڕەو وه‌سف ده‌کات و ده‌نووسێت: پارتی کوردیی یه‌کێتیی دیموکراتی سووریا بۆچوونی لایه‌نی به‌رهه‌ڵستکاری خۆی به هه‌ند وه‌رناگرێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌ردیسه‌ر دروست ده‌کات.
ئه‌م گۆڤاره ئاماژه به داوای ئه‌مدواییه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی زیندانیکراوی په‌که‌که له کورد بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سووریا ده‌کات و پێی وایه ژماره‌یێک له سه‌رکرده‌کانی کوردی سووریا بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌سه‌ر باکووری سووریا سه‌ردانی دیمه‌شقیان کردووه.
گۆڤاری ئێکۆنۆمیست باس له‌وه ده‌کات که گرنگترین بابه‌ت به لای کوردی سووریاوه مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌و وڵاته‌یه بۆ به‌قای ئه‌وان و ده‌نووسێت: کوردی سووریا ده‌یهه‌وێت وه‌ک هه‌رێمی کوردستان ببێته هاوپه‌یمانی هه‌میشه‌ییی ئه‌مریکا به‌ڵام کێشه ئه‌مه‌یه که ئیداره‌ی خۆسه‌ری کورد له باکووری سووریا له کۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا به فه‌رمی ناناسن به‌ڵام ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری هه‌رێمی کوردستان له باکووری عێراق له کۆمه‌ڵگا نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا به فه‌رمی ناسراوه.
ئێکۆنۆمیست ده‌نووسێت: په‌یوه‌ندیی ئیداره‌ی خۆسه‌ری کورد له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) سه‌رچاوگه‌ی زۆربه‌ی کێشه‌کانی ئه‌م داموده‌زگا له باکووری سووریایه چوونکه نیگه‌رانیی تورکیای به‌دواوه بووه و ئه‌م بابه‌ته‌ش پشتیوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له کوردی سووریا که‌م ده‌کاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment