بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی عەرەبی ئەلجەدید چاپی لەندەن لە ئەژماری ئەمڕۆ پێنجشەمەدا لە زاری سەرچاوەیێکی سیاسیی عێراقییەوە ڕایگەیاند کە مارشاڵ بیلینگسلی یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دواین سەردانیدا بۆ عێراق ڕەشنووسێکی لە ناوی چەند کومپانیا و بانکی ئێرانی داوەتە بەرپرسانی عێراق تا کۆتای بە پێوەندییەکانیان لەگەڵیان بێن.
سەرچاوەکە لەمبارەوە وتیشی: بیلینگسلی دۆسیەیێکی داوەتە بەرپرسانی عێراقی کە لیستی کۆمپانیا و بانکە ئێرانیەکانی چالاک لە دەوردانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکای تێدا بووە و داوای ڕاگرتنی پێوەندیەکانی عێراقی کردووە لەگەڵ ئەو لیستەدا.
بە وتەی ئەم سەرچاوەیە کە ناوی نەدرکێندراوە کاربەدەستانی ئەمریکی هەوڵ ئەدەن بە گرتنەبەری ئەم ڕێوشوێنە کۆتای بە تەعامولی بەغدا لەگەڵ کومپانیا و بانکە ئێرانیەکان بێن تا دڵنیا ببن لە نەگەیشتنی دولاری بازارەکانی عێراق بە ئێران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment