به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزگین تانری کۆلۆ نوێنه‌ری پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) له زیندانی ئێدیرنه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) و عه‌بدوڵڵا زیدان نوێنه‌ری پێشووی جۆله‌مێرگ له په‌رله‌مانی تورکیا دیدار و گفتوگۆی کرد.
پاش دیداره‌که تانری کۆلۆ له دیمانه‌یێکی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی دیوار ڕایگه‌یاند: زیاتر له یه‌ک ساڵه که ڕێگه ناده‌ن ده‌میرتاش چاوی به پارێزه‌ران و بنه‌ماڵه‌که‌ی بکه‌وێت. باری ته‌ندروستیی ده‌میرتاش جێگیره و به ئاینده‌ش گه‌شبینه. له نزیکه‌وه به‌دواداچوون بۆ گۆڕانکارییه‌کانی تورکیا ده‌کات و به وره‌یێکی به‌رزه‌وه درێژه به خه‌باتی خۆی له زینداندا ده‌دات.
ناوبراو ته‌ئکید له‌سه‌ر دۆستایه‌تیی نێوانیان ده‌کاته‌وه و ده‌شڵێت: ده‌میرتاش له نزیکه‌وه سیاسه‌ته‌کانی تورکیا پێوشوێنگری ده‌کات. وه‌ک دۆستێکی ده‌میرتاش له دیداره‌که‌دا هه‌ندێک قسه‌ی له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌وه به من گوت که شایانی ئه‌وه نییه بیڵێمه‌وه به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ده‌میرتاش په‌یوه‌ندییێکی باشی له‌گه‌ڵ سیاسه‌تدا هه‌یه و له ڕێگای حیزبه سیاسییهوهکانهوه ڕوانگه و بۆچوونی خۆی ڕاده‌گه‌یێنێت و درێژه به‌م کاره‌ش ده‌دات. هیچ که‌س نیگهرانییێکی له‌سه‌ر داهاتوو نه‌بێت.
په‌رله‌مانتاره‌که‌ی جه‌هه‌په له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ماوه‌ی دوو ساڵ و نیوه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌سه‌ر بڕیارێکی نادادپه‌روه‌رانه له زینداندایه و تێکڕای ئه‌و تۆمه‌تانه خراوه‌ته پاڵی له چوارچێوه‌ی ئازادی ڕاده‌ربڕیندایه. به هیچ له‌ونێک جێگه‌ی ده‌میرتاش له زینداندا نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment