بنکەی سەربازیی ڕووسیا لە حەمیمی سووریا کرایە ئامانج

بەشی سووریا- بنکەی ئاسمانیی حەمیمیم کە بنکەیێکی سەربازیی ڕووسیایە لە خاکی سووریا و دەکەوێتە ناوچەی ئیدلیب لەلایەن تیرۆریستانی "تحریر الشام"ەوە کرایە ئامانج.

کوردپرێس:

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەست کەوتوون ڕۆژی 22ی ئایاری 2019لە ناوچەی ئیدلیبەوە هێرش کراوەتە سەر بنکەی ئاسمانیی حەمیم کە بنکەیێکی سەربازیی ڕووسیایە لە خاکی سووریا.

ناوچەی ئیدلیب بە دەست تیرۆریستانی "تحریرالشام"ەوەیە و لەو ڕووبەرەوە بە مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکەی ڕووسیا و 17 مووشەکیان لەو بنکە سەربازییەی پارێزگای لازقیە داوە.

لە 17 مووشەکە هاوێژراوەکە 8 مووشەکیان لە دەوروبەری بنکە سەربازییەکەی ڕووسیای داوە و 9ی دیکەشیان بە سیستەمی بەرگریی مووشەکی تێکشکێنران.

شایانی باسە بنکەی ئاسمانیی حەمیمیمی ڕووسیا ماوەی چەند مانگێکە هێرشی تیرۆریستیی زۆری کراوەتە سەر و ئەوەش پاش پەرەسەندنی گرژییەکان ئیدلیب دەستی پێکرد.

News Code 53867

Your Comment

You are replying to: .
captcha