به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی کۆمپانیای نه‌وتی نیشتیمانیی ئێران له به‌غدا کرایه‌وه و له‌مباره‌یه‌وه عاسم جیھاد وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند: "كردنه‌وه‌ی نووسینگه له‌لایه‌ن كۆمپانیا جیھانییه‌كان له به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌و پڕۆژانه‌وه ھه‌یه كه له عێراق جێبه‌جێی ده‌كه‌ن".
عاسم جیھاد وتیشی: "كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا، چین، كۆریا، ئه‌مریكا كه له بواری نه‌وتدا كار ده‌كه‌ن نووسینگه‌یان له به‌غدا ھه‌یه ئه‌ویش به ئامانجی زیادكردنی ھاوكاریییهكانی نێوانمان."
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌وه‌شی وت: "كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی ئێران له به‌غدا ھیچ په‌یوه‌ندییێكی به‌و سزایانه‌وه نییه كه ئه‌مریكا به سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی."
لای خۆیشیه‌وه ھومام عه‌لی ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پشتڕاستی كرده‌وه كه كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی ئێران له به‌غدا یاساییه.
ھومام عه‌لی وتی: "به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه له نێوان ھه‌ر دوو وڵات‌دا له بواری نه‌وت و وزه‌دا واژۆ كراوه، ڕێگه به كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی ئێران ده‌درێت نووسینگه‌ی خۆی له عێراق بكاته‌وه و ته‌نانه‌ت له بواری ھاورده‌كردنی غاز بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با گرێبه‌ستمان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانیی ئێران‌دا ھه‌یه".
ئه‌م هه‌واڵه له میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان وه‌رگیراوه
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment