کوردپرێس: محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با به SNNی ڕاگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق له‌ئێستادا بۆ پارێزگاكانی به‌سڕه، میسان، عه‌ماره‌و دیاله له ئێرانه‌وه كاره‌با ده‌كڕێت و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێڵی كاره‌بای ڕاكێشاوه، به‌ڵام دوای فشاره‌كانی سه‌ر ئێران، هه‌وڵده‌دات ڕێگه‌یێكی دیكه‌ی دابین كردنی كاره‌با بدۆزێته‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاماده‌كاری ده‌ستپێكردووه بۆ به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌با له‌گه‌ڵ وڵاتانی كه‌نداو.
سه‌باره‌ت به‌به‌ستنه‌وه‌ی تۆڕی كاره‌بای هه‌رێم و به‌غدا و پێدانی بڕێک له‌و كاره‌بایه‌ی عێراق به هه‌رێم كه به‌نیازه بیكڕێت، محه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ورامی ئاشكرای كرد: تۆڕی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان جیاوازه له‌گه‌ڵ عێراق، هه‌رێمیش ده‌به‌سترێت به عێراق و بۆ وڵاتانی دراوسێ، به‌ڵام ئه‌مه كاتێكی زۆر و پاره‌یێكی زۆری ده‌وێت بۆ راكێشانی هێڵه‌كان و ئاڵوگۆڕی وزه.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم جه‌خت ده‌كاته‌وه، دۆخی كاره‌بای ناوچه‌كانی عێراق زۆر خراپه به‌راورد به‌هه‌رێم، له‌مه‌ودوا ڕێژه‌ی كاره‌باكه‌یان كه‌متریش ده‌بێته‌وه، یه‌ک له‌سه‌رچواری كاره‌بای عێراق له ئێران به‌رهه‌م ده‌هێندرێت به‌جۆرێک زیاتر له 4500 مێگاوات هاورده ده‌كات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment