به‌رپرسی ئه‌منیی ویلایه‌تی نه‌ینه‌وای داعش کوژرا

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا باس له‌ کوژرانی سه‌رکرده‌ی ویلایه‌تی نه‌ینه‌وای داعش و ژماره‌یێکی‌تر له‌ چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌ له‌ باکووری ڕۆژئاوای عێراق ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ فه‌ریق نه‌جم جبووری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا له‌ باکووری ڕۆژئاوای عێراق له‌ به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه‌ کرد که له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسمانیدا‌ سه‌رکرده‌ی ئه‌منیی ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا و 7 چه‌کداری گرووپی تیرۆریستیی داعشیان کوشتووه‌.

ناوبراو له‌ به‌یاننامه‌که‌یدا ده‌شڵێت: عاید مه‌شعه‌ل محه‌مه‌د عه‌واد زوبه‌یدی ناسراو به‌ ئه‌بووغفران سه‌رکرده‌ی داعش و به‌رپرسی ئه‌منیی ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا که‌ چه‌ندین پۆستی له‌و ڕێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌دا بووه‌ له‌ کاتی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ سنووره‌کانی عێراق به‌ بۆنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی له‌ نزیکی گوندی ئۆم جریس له‌ ڕۆژئاوای پارێزگاکه‌ کوژراوه‌.

ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه‌ که‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سه‌ر گوندی حه‌ریش له‌ نزیکی ناوچه‌ی "عین الجحش" له‌ ڕۆژئاوای شاری مووسڵ ناوه‌ندی ئه‌و پارێزگا سنوورییه‌ ئه‌نجام درا که‌ له‌ ئه‌نجامدا کوژرانی 7 تیرۆریستیی داعش له‌ ناو توونێلێکی لێکه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53846

Your Comment

You are replying to: .
captcha