به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه فه‌ریق نه‌جم جبووری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی نه‌ینه‌وا له باکووری ڕۆژئاوای عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه کرد که له ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسمانی‌دا سه‌رکرده‌ی ئه‌منیی ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا و 7 چه‌کداری گرووپی تیرۆریستیی داعشیان کوشتووه.
ناوبراو له به‌یاننامه‌که‌یدا ده‌شڵێت: عاید مه‌شعه‌ل محه‌مه‌د عه‌واد زوبه‌یدی ناسراو به ئهبووغفران سه‌رکرده‌ی داعش و به‌رپرسی ئه‌منیی ویلایه‌تی نه‌ینه‌وا که چه‌ندین پۆستی له‌و ڕێکخراوه تیرۆریستییه‌دا بووه له کاتی په‌ڕینه‌وه له سنووره‌کانی عێراق به بۆنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی له نزیکی گوندی ئۆم جریس له ڕۆژئاوای پارێزگاکه کوژراوه.
ناوبراو ته‌ئکیدی کرده‌وه که ئۆپه‌راسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سه‌ر گوندی حهریش له نزیکی ناوچه‌ی "عین الجحش" له ڕۆژئاوای شاری مووسڵ ناوه‌ندی ئه‌و پارێزگا سنوورییه ئه‌نجام درا که له ئه‌نجامدا کوژرانی 7 تیرۆریستیی داعش له ناو توونێلێکی لێکه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment