ده‌بێ ئه‌مریکا پشتیوانییه‌کانی له‌ YPG/PKK بوه‌ستێنێت

به‌شی تورکیا- جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکدا له‌ژێر ناوی "پێوه‌ندیی تورکیا- ئه‌مریکا؛ ڕیشه‌ی هاوبه‌ش؛ دوورنواڕی نوێ" قسه‌ی ده‌کرد گوتی: ده‌بێ ئه‌مریکا به‌ته‌واوه‌تی پشتیوانییه‌کانی له‌ YPG/PKK بوه‌ستێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یاڤووز سه‌لیم کران جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌یێکدا له‌ژێر ناوی "پێوه‌ندیی تورکیا- ئه‌مریکا؛ ڕیشه‌ی هاوبه‌ش؛ دوورنواڕی نوێ" قسه‌ی ده‌کرد ئاماژه‌ی به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا کرد و ڕای‌گه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا له‌ قۆناغێکی هه‌ستیاردایه‌. هاوکارییه‌ ستراتێژییه‌کانی نێوان تورکیا- ئه‌مریکا ته‌نها له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی کاتی بنیات نه‌نراوه‌. سه‌ره‌ڕای تێکڕای تاقیکردنه‌وه‌کان تورکیا و ئه‌مریکا هه‌میشه‌ توانیویانه‌ په‌یوه‌ندییه‌کانیان به‌ شێوه‌یێک که‌ به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولای تێدا بێت درێژه‌ پێبده‌ن. هه‌رگیز تورکیا و ئه‌مریکا پشتیان له‌ یه‌کتر نه‌کردووه‌ و ئه‌مڕۆش ئه‌و کاره‌ ئه‌نجام ناده‌ن. هه‌روا که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیاش ڕای‌گه‌یاند خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا زیاترن له‌ خاڵه‌ ناکۆکییه‌کانمان.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی له‌ ڕۆڵی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا گرت و زیادی کرد: هه‌رگیز پشتیوانییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ YPG/PKK له‌ باکووری سووریا قبووڵ ناکرێت. ده‌بێ ئه‌مریکا به‌ ته‌واوه‌تی پشتیوانییه‌کانی له‌ YPG/PKK ڕابگرێت. کێشه‌یێکی‌تری نێوان په‌یوه‌ندیی تورکیا- ئه‌مریکا بابه‌تی جه‌ماعه‌تی گوله‌ن و ژیانی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن سه‌رکرده‌ی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ له‌ ئه‌مریکا‌. له‌ حاڵێکدا که‌ ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ له‌ وڵاتێکی هاوپه‌یمانی تورکیا به‌ ئاسانی ده‌ژین ده‌رک‌کردنی بێ‌هیواییی تورکیا و گه‌لی ئه‌و وڵاته‌ له‌و وڵاته‌ هاوپه‌یمانه‌ زۆر دژواریش نییه‌. داواکاریی ڕه‌وای ئێمه‌ له‌ ئه‌مریکا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ و سه‌رکرده‌که‌یان بۆ تورکیایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53843

Your Comment

You are replying to: .
captcha