ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیی که‌رکووک دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ ڕاده‌گه‌یێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیی که‌رکووک دژایه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان یان هه‌ر هێزێکی کوردی دیکه‌ بۆ ئه‌و پارێزگایه‌ ڕاده‌گه‌یێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ حاتم تائی وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بی له‌ پارێزگای که‌رکووک به‌ ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاند: یه‌کێک له‌ بنه‌ماکانی ئێمه‌ که‌ به‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و مه‌ده‌نییه‌وه‌ کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین نه‌بوونی هه‌ر جۆره‌ هێزێکی غه‌یرفیدڕاڵ له‌ که‌رکووکه‌ و ئه‌وه‌ی که‌ ئاسایشی پارێزگا‌ له‌ ده‌ستی هێزه‌کانی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵدا بێت.

ناوبراو ته‌ئکیدی له‌سه‌ر دژایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیی که‌رکووک کرده‌وه‌ له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بۆ پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک جیا له‌ وابه‌سته‌یییان به‌ پارتی و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان.

وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی عه‌ره‌بیی که‌رکووک ڕوونی کرده‌وه‌: گۆڕینی پارێزگای که‌رکووک و چۆنێتیی به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگا به‌پێی ڕێککه‌وتنی سیاسی و کۆبوونه‌وه‌ی نێوان لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌کان ده‌بێت به‌م حاڵه‌شه‌وه‌ بابه‌تی ئاسایش بابه‌تێکه‌ که‌ پێویستی به‌ چه‌نه‌لێدان نییه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53841

Your Comment

You are replying to: .
captcha