کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 21ی ئایاری 2019 سه‌رچاوه‌یێكی نزیک له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق به به‌غداد ئه‌لیه‌ومی ڕاگه‌یاندووه که ڕۆژی چوارشه‌ممه یاخود پێنجشه‌ممه محه‌مه‌د حه‌لبووسی به یاوه‌ریی شاندێکی باڵا سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات و له‌گه‌ڵ عه‌لی لاریجانی هاوتا ئێرانییه‌که‌ی و سه‌رۆکی په‌رله‌مانی ئێران كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌لبووسی بۆ سێ بابه‌تی گرنگ گه‌ڕاندووه‌ته‌وه؛ گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات، دروست كردنی هه‌ماهه‌نگی له نێوان په‌رله‌مانی عێراق و په‌رله‌مانی ئێران و هه‌روه‌ها پرسی ململانێكانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و هه‌وڵدان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته.
شایانی باسه؛ سه‌ردانی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئێران یه‌كه‌مین سه‌ردانی فه‌رمیی ناوبراو بۆ ئه‌و وڵاته‌یه له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment