خەڵكی مووسڵ پەنا بۆ كه‌مپه‌كان دەبەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری نوێی نەینەوا گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ کەمپەکان بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری بە پرسێکی ئاڵۆز ناودەبات و داوای هاوکاری دەکات.

کوردپرێس: خەڵكی مووسڵ دوای ئازاد كردنی شارەكەیان گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵیان، بەڵام ئێستا لەبەر نەبوونی کار و کاسبی و نەبوونی خزمەتگوزاری جارێكی دیكە ژیانی كەمپیان ھەڵبژاردووەتەوە و ئێستا گەڕانەوە بۆ کەمپ دەستی پێکردووەتەوە و رۆژ نییە چەندین خێزان شار و ماڵی خۆیان جێنەهێڵن.

بەڕێوەبەرێکیی کەمپەکانی خازر دەڵێت: "ھۆكار زۆرن كە ئاوارەكان دەگەڕێنەوە كەمپ، یەكێک لە ھۆكارەكان ئەوەیە كە مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە، ھەروەھا كەمی خزمەتگوزاریی و نەبوونی كار وكەسابەت ھۆكاری سەرەكین، چوونكە خەڵک ھیچ داھاتێكی نییە تا پێی بژین".

گوتیشی: "رۆژانە 30 تا 40 خێزان دەگەڕێنەوە كەمپەكان، لە سەرەتای ساڵی 2019 تا ئێستا زیاتر لە 550 خێزانمان لە كەمپەكان وەرگرتووە".

مەنسور ئەلمەرعید، پارێزگاری نەینەوا باس لە كێشەكانی خەڵک لە مووسڵ دەکات و دەڵێت: "کێشەی زۆر ئاڵۆز هەن کە بوونەتە هۆی نەهێشتنی متمانە و نەگەڕانەوەی ئاوارەکان، گەڕانەوەی ئاوارە پرسێکە تەنها بە ئێمە ناکرێت چارەسەر بکرێت، بەڵکوو پێویستە فەرمانگەکانی دیکەی دەوڵەت و سوپا و ئەنجوومەنی پارێزگا و بەغداش هاوکار بن، بەشێکی پرسەکە ئابوورییە و بەشەکەی دیکە ئەمنییە".

سەرچاوە: کوردستان 24

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53818

Your Comment

You are replying to: .
captcha