کوردپرێس:
ئایدن مەعرووف وەزیری حكوومهتی هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، کە بە ڕەگەز تورکمانە، لە گفتوگۆیێكیدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا باس له پهیوهندییهكانی نێوان ههرێم و توركیا دهكات و دهڵێت، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا لەئاستێکی باشدایە، باشیی پەیوەندییەکان لە ڕووی سیاسی و دبلۆماسی و بازرگانییەوە بۆ هەردوولا باشە."
دەربارەی گرێبەستی نەوتی نێوان هەرێم و تورکیا، ئایدن مەعرووف رایگهیاندووه، "یەک لەکارە باشەکانی حکوومەتی هەرێم، ڕێککەوتن بووە لەسەر نەوت و بازرگانی لەگەڵ تورکیا."
لەوەڵامی پرسیارێکیشدا دەربارەی ئەوەی ئایا ئایدن مەعرووف ناوەڕۆکی گرێبەستە بازرگانیو نەوتییەکەی نێوان هەرێم و تورکیای بینیوە وەکوو وەزیرێکی حکوومەت، ئهو وهزیرهی حكوومهتی ههرێم وتوویهتی، "ڕێککەوتنەکە پێشتر کراوە، ڕێککەوتنەکە ئیجابییە و بۆ بەرژەوەندیی هەموو لایێکە."
دەربارەی ئەو ڕەخنانەی لەنوێنەری پێکهاتەکان لەناو حکوومەت و پەرلەمان دەگیرێن، بەوەی نوێنەرایەتیی پێکهاتەکان ناکەن و نزیکایەتییان لە لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو، کردوونی بە نوێنەر، ئایدن مەعرووف رایگهیاندووه، "باوەڕ ناکەم شتی وا هەبێت، ئێمە نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی پێکهاتەکان دەکەین لەنێو حکوومەت و پەرلەمان، حکوومەتیش پشتگیریی پێکهاتەکان دەکات، ئەم بۆچوونە هەڵەیە، گوایە پێکهاتەکان سەربە لایەنێکی سیاسین، ئەگینا لایەنە باڵادەستەکان، بەتایبەت، پارتی و یەکێتی و گۆڕان، پشتگیری لە مافی پێکهاتەکان دەکەن."
Your Comment