بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئانەگرت کرامپ کارن باوئر، سەرۆکی پارتی دیموکرات مەسێحی ئاڵمانیا کە سەرکردایەتیی سیاسیی ئاڵمانیای بەڕاوێژکاریی ئانگێلا میرکێل بە دەستۆیە ئاماژە بە هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ئیستامبۆڵ و بڕیاری ئەنجومەنی باڵای هەڵبژادرن بۆ دووپارە کردنەوەی هەڵبژادرنەکان دەکات و دەڵێت: "بە بۆنەی ئەوەی کە سەرۆک کۆماری تورکیا ئەنجامی هەڵبژاردنی ئیستامبۆڵی قبووڵ نەکرد ئەو هەڵبژادرنە دیموکراتیکە هەڵوەشایەوە، ئەم ڕووداوە لە هیچ شوێنێکی جیهان کە هەڵبژاردنی ئازادی تێدا بەڕێوە دەچێت سروشتی نییە. ئێمە پشتگیریی ئەو خەڵکە دەکەین بۆ ئەوەی کە خەڵکی ئیستامبۆڵ جارێکی دیکە چانسی هەڵبژادرنی شارەوانی دڵخوازی خۆیان ببێت و هەروەها بۆ ئەوەی کە پەیامێکی ئاشکرا بە سیاسەتە دژە ئازادیخوازانەکانی ئەردۆغان بدەن".
ناوبراو لە درێژەدا وتی بۆ ئەوەی کە پشتگیریی خۆمان بۆ ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا نیشان بدەین لە ڕۆژی 26ی ئایاری 2019 کە هەڵبژادرنی پەرلەمانی ئەورووپا بەڕێوە دەچێت دەنگەکانی خۆمان بە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا دەدەین.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment