بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه، لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ جومعه عناد، وه‌زیری به‌رگری عێراق پرسی کولێژە سەربازییەکان و بەرەو پێشبردنی ئاستی زانستی ئەو ناوەندە سەربازییانە و ئەنجام دانی مەشقی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەیەکەوە، تاووتوێكران.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەکە، هەردوولا دووپاتی پتەوکردنی زیاتری هەماهەنگییەکانی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقیان کردەوە.
Your Comment