به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان سه‌رۆکی زیندانیکراوی په‌که‌که که له ساڵی 1991 له زیندانی دوورگه‌ی ئیمرالیدایه له ماوه‌ی 8 ساڵی ڕابردوودا نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی دیدار بکات به‌ڵام پاش تێپه‌ڕبوونی 8 ساڵ له‌م مانگه‌دا به شێوه‌یێکی چاوه‌ڕواننه‌کراو ڕاگه‌یێندرا که پارێزه‌ران توانیویانه نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان دیدار بکه‌ن به‌ڵکوو هه‌ڵگری په‌یامی ناوبراو بۆ کوردی سووریا بوونه.
ئۆجه‌لان له په‌یامه‌که‌ی بۆ کوردی سووریا داوای لێیان کردووه که ئاوڕ له نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له‌باره‌ی باکووری سووریا بده‌نه‌وه و هه‌وڵه‌کانیان بۆ چاره‌کردنی قه‌یرانی باکووری سووریا له چوارچێوه‌ی پاراستنی یه‌کپارچه‌ییی ئه‌و وڵاته چڕ بکه‌نه‌وه.
ژماره‌یێک له کارناسانی کاروباری تورکیا پێیان وایه که ئه‌و بابه‌ته‌ی له قۆناغی یه‌که‌مدا ده‌توانین له‌و په‌یامه ده‌رک بکه‌ین ئه‌مه‌یه که کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تی تورکیا سه‌رقاڵی دانووستانن به‌ڵام ئه‌نقه‌ره ئه‌و بابه‌ته ڕه‌ت ده‌کاته‌وه.
جیهاد ئه‌رمه‌غان دیلک به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری سه‌ده‌ی 21 له‌وباره‌وه به هه‌واڵده‌ریی شینهۆوای چینی ڕاگه‌یاندووه که ئه‌و په‌یامه به مانای هه‌بوونی گفتوگۆ و دانووستان له نێوان کوردی سووریا و ده‌وڵه‌تی تورکیایه. ئه‌گه‌رچی تورکیا ئه‌م دانووستانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی پێشینه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن به‌رپرسانی تورکیاوه باوه‌ڕپێکراو نییه.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که مومکین نه‌بوو ناوه‌رۆکی نامه‌که‌ی ئۆجه‌لان به بێ ڕه‌زامه‌ندیی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت و گوتی: ئه‌م په‌یامه ده‌ریده‌خات که ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆچوونێکی ئیجابی نیسبه‌ت به چاره‌کردنی پرسی باکووری سووریا هه‌یه که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کاندایه.
تورکیا هێزی کوردی سووریا ناسراو به یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) تیرۆریست و سه‌ر به په‌که‌که ده‌زانێت. ئه‌م وڵاته له چه‌ند مانگ پێش ئێستاوه هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی بۆ شه‌ڕی گریمانه‌کراو دژی ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد له باکووری سووریا کۆ کردۆته‌وه و چه‌ندین جار هه‌ڕه‌شه‌ی کردووه که ئه‌و ناوچانه له بنده‌ست کورد ئازاد ده‌کات. ئه‌مریکا پێشنیاری کردووه بۆ نه‌هێشتنی نیگه‌رانییه‌کانی تورکیا له هه‌بوونی کورد ناوچه‌یێکی پارێزراو دروست بکرێت به‌ڵام هێشتا موناقیشه له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ناوچه‌ی پارێزراو و به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌که درێژه‌ی هه‌یه. کوردی سووریا هه‌وڵ ده‌دات بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا و بۆشاییی گریمانه‌کراو به‌بۆنه‌ی کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له سووریا دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق بکات به‌ڵام ئه‌و جۆره که به‌رپرسانی کورد ڕایانگه‌یاندووه دیمه‌شق له ئێستادا ئاماده‌ییی خۆی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ کورد ده‌رنه‌بڕیوه.
دیلک سه‌ربازێکی پێشووی سوپای تورکیا گرنگترین به‌شی په‌یامه‌که‌ی ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی ڕێبه‌ری زیندانیکراوی په‌که‌که به هێزی سووریای دیموکرات ده‌زانێت که له‌ژێر سه‌رکردایه‌تیی کورد ئه‌رکه‌کانی ڕاده‌په‌ڕێنێت.
نیهاد عه‌لی ئۆزجان، شرۆڤه‌کاری کاروباری ئه‌منی له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شینهۆوادا ئاماژه به‌وه ده‌کات که سامرس به‌رپرسێکی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به دانووستانی نێوان تورکیا و کوردی سووریا کردووه و ئۆجه‌لانیش له په‌یامه‌که‌یدا باسی له‌م بابه‌ته کردووه که ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات دانووستانێکی نهێنییانه له نێوان تورکیا و YPG له‌ئارادایه به‌ڵام به‌م مانایه نییه که ئیتیفاقێک له نێوانیاندا بێت.
به‌ڵام دیلک پێی وایه که دانووستانی نێوان تورکیا و YPG تا ئه‌و کاته‌ی که ئه‌و گرووپه کوردییه به فه‌رمی نهناسێندرێن و به بۆچوونی تورکیا وه‌ک هێزێکی سیاسی شه‌رعییه‌تیان پێنه‌درێت ئه‌وا دانووستانی نێوان هه‌ردووکیان سه‌لمێنه‌ری هیچ شتێک نابێت.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات که ئه‌م بابه‌ته مومکینه وه‌ک فێڵێک له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی تورکیاوه به‌کار بهێندرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی کورد له هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی شاره‌وانیی ئه‌سته‌نبۆڵدا ڕابکێشێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment