بینای هێزی ئاسایشی YPG له‌ ڕه‌قه‌ کرایه‌ ئامانج

به‌شی سووریا- له‌ په‌لامارێکی تیرۆریستیدا دوو بۆمب له‌ به‌رده‌م بینای هێزه‌کانی ئاسایشی YPG له‌ شاری ڕه‌قه‌ ته‌قییه‌وه‌ که‌ کوژرانی چه‌ندین هێزی ئاسایشی لێکه‌وته‌وه‌.

کوردپرێس:

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌کانه‌وه‌ ده‌ست که‌وتووه‌ به‌ دوای بۆمبنانه‌وه‌ی به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌ج بۆمبێک له‌ به‌رده‌م بینای هێزی ئاسایشی YPG له‌ ڕه‌قه‌ ته‌قییه‌وه‌ که‌ کوژرانی ژماره‌یێک له‌و هێزانه‌ی لێکه‌وته‌وه‌.

زانیارییه‌کان باس له‌وه‌ ده‌کات که‌ دوو بۆمب له‌ ده‌وروبه‌ری بینای هێزی ئاسایشی ڕه‌قه‌ که‌ وه‌ک ناوه‌ندی هێزه‌کانی پۆلیسی ئه‌و شاره‌ ده‌ناسێندرێت ته‌قیوه‌ته‌وه‌ و سه‌رچاوه‌کان باس له‌ کوژرانی 20 هێزی ئاسایشی له‌و ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌ ده‌که‌ن.

داعش ئه‌نجامدانی کرده‌وه‌ی تیرۆریستیی چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ری سه‌ر بینای ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌جی وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو به‌ڵام تاکوو ئێستا هیچ گرووپێک به‌رپرسیارێتیی ئه‌نجامدانی ئه‌و بۆمبنانه‌وه‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53762

Your Comment

You are replying to: .
captcha