به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نووره‌ددین ده‌میرتاش برای سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و ئه‌ندامی کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌که‌که له لێدوانێکدا ئاماژه به ستراتێژیی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ده‌کات بۆ پشتیوانی له پارتی کۆماریخوازی گه‌لی تورکیا (CHP) و ڕایده‌گه‌یێنێت: دۆخێکی نوێ هاتۆته‌ئاراوه که به‌دواداچوونی هه‌مان ستراتێژیی له‌لایه‌ن HDPوه له به‌رژه‌وه‌ندیی CHP ده‌شکێته‌وه به‌ڵام ڕه‌فتاری پارتی کۆماریخوازی گه‌ل پاش هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچ به‌تایبه‌ت بێده‌نگییه‌که‌ی هه‌مبه‌ر گۆشه‌گیری، پرسی کورد و مانگرتنی چالاکوانانی سیاسی و مه‌ده‌نیی کورده‌وه مشتومڕێکی زۆری به‌دواوه بووه. هه‌رگیز ناکرێ ئه‌م بابه‌تانه نادیده بگیردرێن. ئه‌م ئه‌گه‌ره له‌ئارادایه که خه‌ڵکی کورد پشتیوانی له CHP نه‌که‌ن که ته‌نانه‌ت وشه‌یێکی له‌باره‌ی گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕانه‌گه‌یاندووه. نابێت CHP بیر له‌وه بکاته‌وه که کورد دووباره ده‌نگیان پێده‌داته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: تا هه‌ر ڕاده‌یێک پارتی داد و گه‌شه (AKP)- پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست (MHP) ئه‌ده‌بیاتی نه‌ته‌وه‌خوازانه و توند به‌کار ده‌هێنن وته‌بێژانی CHP به هه‌مان ئه‌ده‌بیاتی نهتهوهخوازانهوه وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه و ڕکابهرییێکی نهتهوهخوازانهیان ده‌ست پێکردووه. به‌م بۆنه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت له ئه‌گه‌ری پشتیوانی نه‌کردنی لایه‌نگرانی کوردی HDP له CHP له هه‌ڵبژاردنی ئه‌سته‌نبۆڵدا کورد مه‌حکووم بکات. ده‌بێ CHP بزانێت که خه‌ڵکی کورد پشتیوانی له که‌سێک ده‌که‌ن که ههنگاوێکی بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرسی کورد هه‌ڵگرتبێت. تا ئه‌و کاته‌ی CHP به‌رپرسیارێتییه‌کانی له‌سه‌ر پرسی کورد قبووڵ نه‌کات ئه‌وا ناتوانێت چاوه‌ڕوانی پاڵپشتیی کورد له کاندیده‌که‌ی بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment