ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ مه‌نبه‌ج ته‌قییه‌وه‌

به‌شی تورکیا- ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌جدا ته‌قییه‌وه‌ و کوژران و برینداربوونی چه‌ندین که‌سی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستیی داعش ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان له‌ به‌رده‌م بینای ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی مه‌نبه‌جدا ته‌قانده‌وه‌ که‌ کوژران و برینداربوونی چه‌ندین که‌سی به‌دواوه‌ بوو.

میدیاکانی نزیک له‌ گرووپی تیرۆریستیی داعش ڕایان‌گه‌یاندووه‌ که‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌دا 6 هێزی سه‌ر به‌ یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) کوژراون و 14 هێزی دیکه‌ش بریندار بوونه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ خۆجێیییه‌کان ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو پشتڕاست ده‌که‌نه‌وه‌ و باس له‌ کوژرانی منداڵێک و برینداربوونی 6 که‌سی‌تر ده‌که‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ خۆجێیییه‌کان باس له‌ ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یێکی دیکه‌ له‌ ناوچه‌ی گرێسپی سووریا ده‌که‌ن که‌ به‌هۆیه‌وه‌ هێزێکی ئاسایشی YPG و هاووڵاتییێکی سڤیل کوژران.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53732

Your Comment

You are replying to: .
captcha