کوردپرێس:
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌ممه 18ی ئایاری 2019 په‌رله‌مانی عێراق کۆ ببێته‌وه که به‌پێى کارنامه‌ى دانیشتنه‌که کۆبوونه‌وه‌که کاتژمێر 1ى پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ست پێده‌کات و تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ى چه‌ند پرۆژهیاسایێک ده‌کرێت.
ته‌وه‌رى سه‌ره‌کیى کۆبوونه‌وه‌که تایبه‌ت ده‌بێت به کوژرانى چه‌ند پۆلیسێکى عێراقى به‌هۆى سێ بۆردومانى جیاوازى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له چه‌ند ناوچهیێکى عێراق.
ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه پێشتر چه‌ندین جار ئه‌مریکا دانى به‌وه داناوه که بۆردومانى هه‌ڵه‌ى چه‌ند ناوچهیێکى عێراقى کردووه که به‌هۆیه‌وه هاوڵاتییانى مه‌ده‌نى کوژران و بریندار بوون.
تهوهرێکىترى کۆبوونه‌وه‌که تایبه‌ته به گفتوگۆکان له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى یه‌کخستنى هه‌ر دوو وه‌زاره‌تى ژینگه و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، هاوکات گفتوگۆ ده‌کرێت له‌باره‌ى پێداویستییه خۆراکییه‌کانى فۆڕمى خۆراک.
گفتوگۆکردن له‌باره‌ى ڕه‌وشى ژینگه‌ى پارێزگاى به‌سره تهوهرێکىترى کۆبوونه‌وه‌که‌یه و تاوتوێى ئه‌نجامه‌کانى لیژنه‌ى لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوى ئاگرکه‌وتنه‌وه‌ى خانه‌ى کهمدهرامهتانى ناوچه‌ى ئه‌عزه‌مییه و ڕه‌وشى کاره‌با ده‌کرێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment