بەغدا هێزى زیاتر ڕەوانەى کەرکووک دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆى زیادبوونى جموجوڵەکانى چەکدارانى داعش لە سنوورەکە دوو لیواى دیکەى پۆلیسی فیدڕاڵى عێراق ڕەوانەى کەرکوک کراون.

کوردپرێس: کەناڵی ئێن ئاڕ تى لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند ئەو دوو لیوایە هاتوونەتە بەشى خوارووى پارێزگاى کەرکووک و بە وتەى فەرماندە سەربازییەکانیشیان ئامانجیان پاراستنى گوند و ناحیە و ناوچەکانى دەوروبەری پارێزگاى کەرکووکە.

ناردنى ئەو دوو لیوایە دواى ئەوە هات لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا و لە دوو هێرشى چەکدارانى داعش لە سنوورى کەرکووک ٧ کارمەندى هێزە ئەمنیەکان کوژراون کە چواریان ئەفسەرن.

سەرەتاى ئەم مانگەش هێزە ئەمنییەکانى عێراق ئۆپراسیۆنێکیان لە باشوور و خۆرئاواى سنوورەکانى کەرکووک دەستپێکرد بۆ لەناوبردنى پاشماوەکانى چەکدارانى داعش.

ماوەیێکە لە بەشى ڕۆژئاوا و باشوورى کەرکووک جموجوڵى چەکدارانى داعش زیادیان کردووە، ئەوەش مەترسی لەسەر هاوڵاتییانى سنوورەکە دروست کردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53730

Your Comment

You are replying to: .
captcha