مەسعوود بارزانی و کۆسرەت رەسوول جەخت لە پێبەندبوون بە ڕێکەوتنیان لەسەر کەرکووک دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانی ڕایگەیاند: بەرپرسانی باڵای هەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان جەخت لە پێبەندبوون بە ڕێکەوتنیان لەسەر کەرکووک دەکەنەوە.

کوردپرێس: مه‌سعوود بارزانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ نووسراوێک وه‌ڵامی یه‌كێتیی‌ نیشتیمانیی‌ كوردستان ده‌داته‌وه ‌و پابه‌ندبوونی‌ خۆی‌ به‌و به‌ڵێنانه‌ی‌ به ‌یه‌كێتیی داوه‌ ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌ندامێكی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی‌ ناوه‌ڕۆكی‌ نامه‌كه‌ی‌ بارزانی‌ ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "بارزانی‌ نوسیویه‌تی‌ ئاماده‌م بۆ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ كه‌ركووک و دانانی‌ پارێزگار".

سامان گه‌رمیانی‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ ڕاگه‌یاندووە: "وه‌كوو یه‌كێتیی‌ داوامان كردووه‌ پارێزگای كه‌ركووک بارودۆخێكی‌ تایبه‌تی‌ هه‌یه‌ و پێویسته‌ چاره‌سه‌رێكی‌ بنه‌ڕه‌تیی‌ بۆ بدۆزرێته‌وه‌ به‌وه‌ی‌ پارێزگارێک دابنرنێت، ئه‌و داواكاریه‌ش ئاڕاسته‌ی‌ بارزانی‌ كراوه‌".

سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی‌ یه‌كێتیی‌ ئاشكراشی كرد له‌ وه‌ڵامی‌ یه‌كێتیشدا مه‌سعوود بارزانی‌ جه‌ختی كردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌كوو پارتی‌ له‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ خۆیانن و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی پێشتر ئه‌نجامیانداوه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ پرسی كه‌ركووک تێكناده‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوای‌ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ حكوومه‌ت، یه‌كێتی‌ و پارتی‌ ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلا ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌وته‌ی‌ گه‌رمیانی‌، بارزانی‌ وه‌ڵامه‌كه‌ی‌ به‌نامه‌یێک ئاراسته‌ی‌ كۆسره‌ت ڕه‌سووڵ جێگری‌ سكرتێری‌ گشتی‌ یه‌كێتیی‌ كردووه ‌و جه‌ختی كردۆته‌وه‌، پابه‌ندی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ن له‌باره‌ی‌ كه‌ركووكه‌وه‌ كه‌ پێشتر ئه‌نجامیان داوه‌ و قسه‌یان له‌سه‌ركردووه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش وه‌فدێكی‌ هاوبه‌شی یه‌كێتیی‌ و پارتی‌ سه‌ردانی‌ به‌غدا بكه‌ن و ئه‌و پرسه‌ و دانانی‌ وه‌زیری دادیش له‌ كابینه‌كه‌ی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدیش یه‌كلا بكرێته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53724

Your Comment

You are replying to: .
captcha