کوردپرێس: په‌رله‌مانی کوردستانی عێراق ڕۆژی 18ی گوڵان به‌رانبه‌ر به 8ی ئایاری 2019 هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی په‌سه‌ند کرد. له هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تیدا ئاوڕ له هیچ ڕه‌خنه‌یێکی لایه‌نێکی ئۆپۆزیسیۆن له خوله‌کانی پێشووی په‌رله‌مان نه‌دراوه‌ته‌وه و سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی ئێجگار زۆری پێدراوه. هه‌ر دوو فراکسیۆنی یه‌کێتی و گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان به ته‌واوی له‌گه‌ڵ پارتی کۆده‌نگ بوون و ده‌نگی به‌ڵێیان به هه‌موو بڕگه‌کانی یاسای هه‌مواری سه‌رۆکایه‌تی دا. خاڵی جێی سه‌رنج له تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه‌دا ئه‌وه بوو گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی که‌وتۆته یه‌ک به‌ره‌وه. ئه‌و حیزبه له دوو خولی پێشوودا ڕه‌خنه‌گری سه‌ره‌کیی پۆست و یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بوو. ئێستا کۆده‌نگ بوونی له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ تێپه‌ڕاندنی هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تی که پێچه‌وانه‌ی پڕه‌نسیپه‌کانی ئه‌و حیزبه‌یه ڕه‌خنه‌ی نێوخۆیی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه.
کوردپرێس مه‌به‌ستێتی خوێندنه‌وه‌یێکی ورد بۆ ئه‌م بابه‌ته بکات و به‌و بۆنه‌شه‌وه گفتوگۆیێکی له‌گه‌ڵ ئۆمید محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕه‌خنه‌گری ئه‌و حیزبه کردووه که پێشتریش نوێنه‌ری په‌رله‌مانی کوردستان بوو له پشکی گۆڕان.
ده‌قی دیمانه‌که:
کوردپرێس: جه‌نابتان و هه‌ندێکی دیکه له هاوڕێیانتان له ناو گۆڕان نیگه‌رانیتان له‌و ئه‌دایه ده‌ربڕیوه که په‌رله‌مانی کوردستان له‌لایه‌ن فراکسیۆنی گۆڕانه‌وه بۆ هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم بووه. نیگه‌رانییه‌کانتان له‌مه‌ڕ چین و تێبینیتان له‌سه‌ر کامه خاڵ هه‌یه؟
ئۆمید محه‌مه‌د عه‌لی: ڕه‌نگه له ڕواڵه‌تدا وا ده‌ربکه‌وێت که به‌شێک له نیگه‌رانییه‌که‌ی ئێمه په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵوێستی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هه‌بێت به‌ڵام له ڕاستیدا قووڵتر له نیگه‌رانی ڕه‌خنه‌ی جیدیی سیاسی و یاساییمان له‌و سیسته‌مه سیاسییه هه‌یه که تاکوو ئه‌م له‌حزه‌یه حوکمڕانیی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و هه‌روه‌هاش ڕه‌خنه‌یه له‌و هێزه سیاسییانه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتن و به‌تایبه‌تی له ده‌ره‌وه‌ی نه‌زعه‌ی حوکمڕانی و حوکمی ڕه‌های ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ی پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه‌وه‌یه و ڕۆژێک له ڕۆژان ئیدعای ئه‌وه‌یان کردووه که به‌دیلی ئه‌و حوکمڕانییه‌ن و خه‌بات ئه‌که‌ن بۆ چه‌سپاندنی سیسته‌مێکی په‌رله‌مانی که به بڕوای ئێمه له ڕوئیای سیاسی و فیکری و فه‌لسه‌فیی ئێمه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگاکانی ئه‌م ناوچه‌یه و کۆمه‌ڵگای کوردستانیش سیسته‌می په‌رله‌مانی گونجاوترین جۆری سیسته‌می سیاسییه و به‌و مانایه‌ش نییه که سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌توانێت هه‌موو بنه‌ماکانی دیموکراسییه‌ت سه‌قامگیر بکات به‌ڵکوو ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه پشتیوانیی سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌که‌ین که ئاسته‌نگه‌کان له به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ‌کردن و کۆت و به‌نده‌کان بۆ ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ‌کردن بۆ ئه‌و قه‌باره سیاسییانه‌ی ده‌یانه‌وێت به ناوی یاساوه و له چوارچێوه‌ی یاسادا حوکمڕانیی خۆیان بکه‌ن زیاتر ده‌کات و زه‌مینه‌ی ڕای ئازاد و فڕه‌ده‌نگی و فڕه‌ڕه‌نگی سازگارتر ده‌کرێت بۆیه ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه ڕه‌خنه‌مان له هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسییانه هه‌یه که جارێکی‌تر پایه‌کانی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تییان داڕشتووه که پێی ده‌ڵێین سیسته‌می سوڵتانی و ڕه‌واییی یاسایی‌یان پێداوه بۆیه ئێمه ئه‌مه به خه‌ته‌رناک ده‌زانین بۆ داهاتووی دیموکراسییه‌ت له هه‌رێمی کوردستان.
کوردپرێس: له هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمدا زیاتر تێبینیتان له‌سه‌ر کام خاڵ هه‌یه؟
ئۆمید محه‌مه‌د عه‌لی: ئێمه یاسای ژماره 1ی ساڵی 2005مان هه‌یه بۆیه ناکرێت ئاماژه به کورته‌یێک له مێژووه‌که‌ی نه‌که‌ین. ئه‌م یاسایه ده‌ستنووسی پارتی و له ناویشیدا بنه‌ماڵه‌ی بارزانییه و ئه‌و یاسایه ته‌نها بۆ خۆیان داڕێژراوه. کاتی خۆی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان و سکرتێری ئه‌و حیزبه به خاتری پۆست وه‌رگرتن له به‌غدا هه‌موو ته‌نازولاتێکیان بۆ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کردووه بۆیه ئه‌وه هه‌مان یاسایه که ده‌سه‌ڵاتێکی ئێجگار زۆری داوه به سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتی هێزه چه‌کداره‌کان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تی کردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێ کردن و کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتی دیکه که نزیکه‌ی 20 ده‌سه‌ڵاتن. ئه‌مانه هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ن که له‌و یاسایه‌دا به سه‌رۆکی هه‌رێم دراون. ئێمه دژی ئه‌م جۆره له سیسته‌می سیاسین و پێمان باش نییه ئه‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاته له ده‌ستی یه‌ک که‌سدا کۆ بکاته‌وه و پێمان وایه ئه‌مه زه‌مینه بۆ ملهۆڕی ئه‌ڕه‌خسێنێت و هه‌روه‌هاش زه‌مینه ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ پێشێلکاریی سیاسی له هه‌رێم بۆیه ئێمه پشتیوانیی ئه‌وه ده‌که‌ین که سه‌رۆک له هه‌رێم ده‌سه‌ڵاته‌کانی ته‌شریفاتی بێت و پێویسته له ژێر چاودێریی کۆمه‌ڵێک دامه‌زراوه‌دا بێت. له سیسته‌مه دیموکراسییه جیهانییه‌کانیشدا سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی به شێوه‌یێکه کۆمه‌ڵێک دامه‌زراوه هه‌ن که چاودێریی ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رۆک ده‌که‌ن و سه‌رۆک هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی له‌به‌رده‌ستدا نییه و ده‌سه‌ڵاته‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی چاودێریی په‌رله‌مانه‌وه نییه به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌رێمی کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی چاودێری کردنی هه‌موو دامه‌زراوه‌کانه‌وه‌یه یه‌عنی په‌رله‌مان ته‌نانه‌ت بۆ مه‌رحه‌بایی کردنیش ناتوانێت نووسراوێک ئاڕاسته‌ی سه‌رۆک بکات. ئه‌مه کێشه‌یێکی جه‌وهه‌رییه و ئه‌و هێزانه‌ی بانگه‌شه‌ی سیسته‌می دیموکراسی ده‌که‌ن و ڕه‌چه‌شکێنن ناکرێت په‌شیمان ببنه‌وه چوونکه په‌شیمان بوونه‌وه‌ی ئه‌وان و پشتیوانی کردنیان له‌و سیسته‌مه سه‌رۆکایه‌تییه سوڵتانییه کێشه‌یێکی گه‌وره دروست ده‌کات و لێدانێکی کاریگه‌ره له ده‌نگی ناڕه‌زایی له‌م وڵاته بۆیه ئێمه پێمان وایه ده‌کرێت نه‌فه‌س‌درێژیی زیاتر به هێزه دیموکراسیخوازه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ببێت و چۆک داناده‌ن بۆ ئه‌و نوخبه سیاسییه گه‌نده‌ڵ و ده‌سه‌ڵاتخوازه‌ی نزیکه‌ی 30 ساڵه حوکمڕانی ده‌که‌ن چوونکه ئه‌وان نایانهه‌وێت پایه‌کانی دیموکراسی له هه‌رێمی کوردستان بچه‌سپێت.
کوردپرێس: گۆڕان هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ هه‌رێمی کوردستان ده‌کرد و فراکسیۆنه‌که‌شی له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا وای پیشان ده‌ده‌ن که هه‌مواری یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم هه‌نگاوێکه به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه. که‌وایه جه‌نابتان ئه‌م بابه‌ته به پێچه‌وانه‌وه ده‌زانن؟
ئۆمید محه‌مه‌د عه‌لی: ئه‌و خاڵه پێوه‌ندیی به تێڕوانینی ئێمه‌وه نییه چوونکه یاسای ژماره 1ی 2005 که یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمه هه‌مان ئه‌و شته‌یه که ئێستا ده‌گوزه‌رێت. له ساڵی 2005دا خولی یه‌که‌می سه‌رۆکایه‌تی بوو و مه‌سعوود بارزانی له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرا ئه‌مه ئیستیسنایێک بوو ئه‌وکاته کراوه. ئه‌مه‌ی که ئێستا ڕوو ده‌دات ته‌نها دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان تاکتیکی پارتی دیموکراتی کوردستانه چوونکه ئه‌وکاته ساڵی 2005 سه‌رۆک له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرا به‌ڵام دواتر سه‌رۆک له ناو خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرا. ته‌نانه‌ت له یاسای ژماره 1ی 2005دا هاتووه که له ماده‌ی دووهه‌می ئه‌و یاسایه‌دا نووسراوه سه‌رۆک له ناو خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت به‌ڵام له ماده‌ی 17ی هه‌مان یاسا ده‌ڵێت بۆ ئه‌م خوله‌ی سه‌رۆکایه‌تی وه‌ک ئیستیسنایێک سه‌رۆک له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت و تازه‌ترین ڕه‌ئیی پارتی که ئه‌ندامێکی وه‌فدی دانووستانکاریان باسی ده‌کات ئه‌وه‌یه ده‌ڵێت ئێمه بڕوای خۆمان نه‌گۆڕیوه و قه‌ناعه‌تمان وایه سه‌رۆک ده‌بێت له ناو خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێت و به‌پێی ئه‌م یاسایه‌ش له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا ده‌رکرا په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌وه‌ی جێگیر کرد که ده‌ستوور له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ده‌نووسرێته‌وه و ئه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه ئه‌ڵێت ئێمه وه‌کوو پارتی هه‌وڵ ده‌ده‌ین لایه‌نه‌کانی‌تریش ڕازی بکه‌ین که سه‌رۆک له ناو خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێت. ئه‌وه خوێندنه‌وه‌یێکی ده‌قیقه که ئه‌گه‌ر پارتی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی پێی ڕازی ناکرێت که له ده‌ستووردا ڕاسته‌وخۆ بیچه‌سپێنن سه‌رۆک له ناو خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵبژێردرێت به دڵنیاییه‌وه ڕاسته‌وخۆ مه‌سه‌له‌که بۆ ڕاپرسی ده‌باته ناو خه‌ڵکه‌وه که ئایا سه‌رۆک له په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت یان له ناو خه‌ڵکه‌وه؟
کوردپرێس: ئێستا ئه‌و پرسیاره‌ی ڕووبه‌ڕووی گۆڕان ده‌بێته‌وه ئه‌مه‌یه بۆچی گۆڕان له‌م قۆناغه‌دا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی گرتۆته‌به‌ر؟
ئۆمید محه‌مه‌د عه‌لی: دیاره ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پڕه‌نسیپانه‌یه که خودی کاک نه‌وشیروان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ندین ساڵه خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن و مه‌سه‌له‌ی چوونه ناو حکوومه‌ت و مه‌سه‌له‌ی چاکسازیی ڕواڵه‌تی و وه‌رگرتنی کۆمه‌ڵێک پۆست به ناوی ئه‌وه‌وه خه‌ڵک ماندووه و ئیشی ده‌وێت و خزمه‌تگوزاریی ده‌وێت ئه‌مانه نابنه پاساو بۆ هێزێکی سیاسی که به‌دیلی حوکمڕانی بێت. ئه‌مه وه‌کوو ئه‌وه وایه هێزه سیاسییه‌کان له دونیادا ته‌سلیمی ئه‌وه ببن که به خه‌ڵکه‌که‌ی خۆیان بڵێن ئێمه ته‌سلیمی حکوومه‌ت و ڕژێمه سیاسییه‌کان ده‌بین له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵک خزمه‌تگوزاریی هه‌بێت. دیاره هیچ خه‌باتێکی سیاسی له دونیادا به‌م پێیه دروست نه‌ده‌بوو و هیچ به‌دیلێکی سیاسی له‌دایک نه‌ده‌بوو چوونکه ته‌نانه‌ت حکوومه‌ته دیکتاتۆره‌کانیش ئه‌گه‌ر بزانن لایه‌نی موعارزه به هه‌ندێک خزمه‌تگوزاری ڕازی ده‌بن به دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئه‌وانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هیچ گرووپێکی سیاسی له وڵاته‌کانی خۆیاندا ناهێڵن بۆیه ئه‌وه پاساوێکی زۆر زه‌عیفه چوونکه خه‌باتی سیاسی بۆ ئامانجی گه‌وره‌تره بۆ ئه‌وه‌یه ژیانێکی دیموکراسییانه و داهاتوویێکی دادپه‌روه‌رانه بڕه‌خسێنیت. ئه‌و خه‌باته کار بۆ سیسته‌مێکی سیاسی ده‌کات که مرۆڤ وه‌ک مرۆڤ ڕێزی لێبگیرێت نه‌ک مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی خێزانه سیاسییه‌کان و بنه‌ماڵه سیاسییه‌کان وه‌کوو بوونه‌وه‌ر و مرۆڤی ده‌ره‌جه دوو ته‌ماشای بکرێت.
کوردپرێس: له ماوه‌ی ئه‌م یه‌ک دوو ساڵه‌دا به تایبه‌ت پاش کۆچی دواییی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا هه‌ندێک بابه‌ت هاته‌ئاراوه له جیاوازیی نێوان جیلی نوێی سه‌رکرده له نێو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ جیلی کۆنتر که پێشتر کارنامه‌یان له نێو یه‌کێتی هه‌بووه. پێتان وایه ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا له نێو گۆڕاندا ده‌گوزه‌رێت درێژکراوه‌ی هه‌مان جیاوازیی بیر و بۆچوونه؟
ئۆمید محه‌مه‌د عه‌لی: یه‌ک کێشه له مێژووی هه‌رێمی کوردستاندا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به قه‌ناعه‌تی من ده‌بێ هه‌وڵێکی جیدی و فیکرییانه و تێگه‌یشتنێکی مێژوویی و فه‌لسه‌فی بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره له ململانێ و دابه‌ش بوونی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان تێپه‌ڕێندرێت که پێی ده‌وترێت ململانێی جه‌لالی و مه‌لایی چوونکه کۆمه‌ڵگا و ئازادی و دیموکراسی له‌م نێوانه‌دا بۆته قوربانیی ململانێی نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی سیاسی که له ناوه‌رۆکدا خه‌می چه‌سپاندنی دیموکراسی و ژیانێکی ئازادانه‌یان بۆ ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یه نییه که‌چی حوکمه‌که‌شی بریتییه له ئاماده‌ییی کۆمه‌ڵێک بنه‌ماڵه و خێزانی سیاسی که له‌سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌و ڕابردووه سیاسییه سیسته‌مێکی مافیاییی نه‌وتییان دامه‌زراندووه که نه‌ک هه‌ر قازانجی بۆ کۆمه‌ڵگای کوردستان نییه به‌ڵکوو به‌داخه‌وه به ڕۆژێکی گه‌یاندووه که هیچ ئینسانێک له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه دڵنیایی له مه‌عاشی خۆی و نانی ئێواره‌ی خۆی نییه. به قه‌ناعه‌تی ئێمه ئه‌م نادڵنیاییه به‌شێکی گه‌وره‌ی په‌یوه‌سته به‌و دۆخه سیاسییه‌ی که ئه‌و جه‌بهه‌یه دروستیان کردووه. کێشه‌یێکی دیکه‌ش که ته‌نها تایبه‌تی مێژووی کوردستان نییه به‌ڵکوو مێژووی خۆڕهه‌ڵات به گشتی ده‌گرێته‌وه ئه‌ویش بریتییه له دووباره‌بوونه‌وه و خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه. ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی به ناوی خه‌باتی سیاسییه‌وه دێنه ئاراوه پاش ماوه‌یێک ده‌بنه مه‌کینه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ڕابردووی خۆیان و ده‌بنه مه‌کینه‌ی بارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه سیاسییه‌ی خۆیان به‌ره‌نگاری بوونه‌ته‌وه. ئه‌مه کێشه‌یێکی جه‌وهه‌ریی وردی فیکرییه که به‌داخه‌وه هێزه سیاسییه‌کان و ته‌نانه‌ت کاراکته‌ره شۆڕشگێڕه‌کان که له مێژووی ئێمه‌دا به ناوی شۆڕشه‌وه خه‌باتیان کردووه سه‌رنجی ئه‌م کێشه‌یه‌یان نه‌داوه بۆیه ده‌بینین هێزی سیاسی ده‌رده‌که‌وێت و سه‌ره‌تا نمایشێکی زۆر جوان له ساحه‌ی مێژوودا ده‌کات به‌ڵام پاش ماوه‌یێک ڕۆپۆشه‌که‌ی سه‌ری لاده‌درێت و ده‌رده‌که‌وێت بۆ نموونه کاتێک ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گیرێت ده‌رده‌که‌وێت هه‌مان ده‌موچاو و سیسته‌می پێشووه که حوکمڕانی ده‌کات و بریتییه له ته‌خمین کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن و ده‌ست ده‌که‌ن به وردکردن و ئه‌نجن ئه‌نجن کردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی که جۆرێک له ناڕه‌زایی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه به‌رانبه‌ر به سیاسه‌تێکی دیاری‌کراو پیشان ده‌ده‌ن. ئه‌مه هه‌مان ئه‌و شته‌یه که له ڕابردوودا هه‌بووه. پارتی له مێژووی خۆیدا ده‌نگی ناڕازیی ده‌ره‌وه‌ی خۆی قبووڵ نه‌کردووه. یه‌کێتییش به هه‌مان شێوه ده‌یهه‌وێت به‌دیلی جیاوازی ئه‌و شێوازه بێت به‌ڵام ده‌بینیت هه‌مان مه‌نهه‌ج دووباره ده‌کاته‌وه و هێزه سیاسییه‌کانی‌تریش که له دوای ئه‌مه‌وه داده‌مه‌زرێن ده‌بینیت یه‌ک له دوای یه‌ک هه‌مان ڕابردووی خۆیان به‌رهه‌م ده‌هێننه‌وه. له‌سه‌ر ئاستی قبووڵ کردنی جیاوازیی ناوخۆیی و تێڕوانینیان بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه ڕه‌خنه‌یان لێده‌گرن له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ناوخۆیی و ئه‌و بابه‌ته‌ی پێی ده‌وترێت به‌بنه‌ماڵه‌یی‌کردنی سیاسه‌ت هه‌موو حیزبه‌کان ورده ورده به‌ره‌و به‌خێزانی کردنی سیاسه‌ت ده‌کشێن. ئه‌مه‌ش دووباره کردنه‌وه و خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌یه. هه‌ر گرووپێکی سیاسی پێش ئه‌وه‌ی بیر له دروست کردنی حیزبی سیاسیی نوێ بکاته‌وه له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگا پێویستی به له‌دایکبوونی تیڕوانین و جیهان‌بینی هه‌یه.
کوردپرێس: داهاتووی حوکمڕانیی هه‌رێمی کوردستان به‌م بارودۆخه‌ی که ده‌یبینین له ڕووی دیموکراسییه‌وه چۆن ده‌بینن؟
ئۆمید محه‌مه‌د عه‌لی: تا ئه‌م له‌حزه‌یه‌ش هیچ خزمه‌تێک به داهاتوویێکی گه‌ش و داهاتوویێکی دیموکراسییانه نه‌کراوه. ئه‌م له‌حزه‌یه له‌حزه‌ی تۆخ‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و نائۆمیدیانه‌یه به‌رانبه‌ر به سیسته‌می حوکمڕانی و داهاتووی هه‌رێم هاتۆته ئاراوه. هیوادارم کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه قووڵتر و به‌ئاگاتر ته‌ماشای ئه‌و ڕووداوانه بکات و ئه‌و فریوه سیاسی و یاسایییانه که له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگا به‌ڕێوه ده‌چێت به قووڵی کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئینسانی ئێمه دانه‌نێت و بزانین ئه‌م شانۆیه شانۆیێکی ساخته‌یه و خزمه‌ت به دیموکراسی له داهاتووی هه‌رێمی کوردستان ناکات و پڕۆسه‌ی سیاسی چه‌قبه‌ستووتر ده‌کات. ئه‌و کێشه‌یه‌ش پێی ده‌وترێت کێشه‌ی سه‌رۆکایه‌تی به چاره‌سه‌رنه‌کراوی ماوه‌ته‌وه و ته‌نها وه‌کوو هه‌وڵێکی تاکتیکی نوخبه‌ی حوکمڕان و ده‌سه‌ڵاتخواز له هه‌رێمی کوردستان ئه‌م جۆره ته‌عاموله کراوه. ئێمه‌ش تا ماوه‌یێکی‌تر شاهید ده‌بین ئه‌و کێشه‌یه زۆر به زه‌قی له‌دایک ده‌بێته‌وه.
دیمانه: حه‌سه‌ن ساڵحی
داگرتن و داڕشتنه‌وه: به‌شی کوردیی ئاژانسی کوردپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment