بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش بومبدانان لەسەر ڕێگای هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە قەیسەری، سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگن یوکسداغ سەردانی دادگایان کرد و سکاڵایان دژبە ئیبراهیم کولولار سەرۆکی پۆلیسی قەیسەری تۆمار کرد ئەوەش بە بۆنەی خەمساردیی ناوبراو هەمبەر ئەو ڕووداوە، بەڵام دادگا بەدواداچوونی بۆ دۆسیەکە نەکرد و ئەمجارە دۆسیەیێک دژ بە هاوسەرۆکانی هەدەپە ئەوەش بە بۆنەی "تۆمەت"خستەنە پاڵ سەرۆکی پۆلیسی تورکیا تۆمار کرا و دەزگای دادی تورکیا بەدواداچوونی بۆ کرد.
حوکمی ئەستۆپاکی لەم دۆسیەدا لە حەڵێکدا دەرکرا کە سەلاحەدین دەمیرتاش و فیگن یۆکسداغ کەسیان نەیانتوانی لە دانیشتنەکەدا ئامادە بن.
سەرچاوە: هابرتورک
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment