نێچیرڤان بارزانى کاندیدى پارتى و یەکێتى و گۆڕانە بۆ سەرۆکى هەرێم

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند: بەپێی ڕێککەوتنەکانیان نێچیرڤان بارزانى کاندیدى پارتى و یەکێتى و گۆڕانە بۆ پۆستى سەرۆکى هەرێم و بۆ ئەو مەبەستەش ٩١ دەنگى پەرلەمانتارانى هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئومێد خۆشناو لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دەنگى ئەمریکا ئاماژەى بەوەکردووە، تائێستا هیچ كۆبوونه‌وه‌یێكیان له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان لەسەر ئەو پرسە نه‌بووه‌، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پێكهێنانی حكوومه‌ت.

لەبارەى وادەى هەڵبژاردنى سەرۆکى هەرێم، وتیشی: "دوای ته‌واو بوونی ڕێكاره‌ یاساییه‌كان، په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، پێم وایه‌ له‌نێوان ٢٠ بۆ ٢٥ى ئەم مانگە سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڵده‌بژێردرێت".

بۆ سەرۆکى حکوومەتیش، ئومێد خۆشناو ڕوونی کردەوە "دوای سوێند خواردنی سه‌رۆكی هه‌رێم، له ‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا وه‌ک فڕاكسیۆنی زۆرینه‌ كاندیدی خۆيان بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌ت پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، دواتر ناوه‌كه‌ ده‌درێته‌ سه‌رۆكی هه‌رێم و پاش ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمیش به‌فه‌رمی كاندیدەکەیانى ڕاسپارد به‌پێكهێنانی حكوومه‌ت، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ڕاسپێراو ٣٠ ڕۆژی له‌به‌رده‌مه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی، دواتر له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ متمانه‌یان پێده‌درێت و سوێندی یاسایی ده‌خۆن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53670

Your Comment

You are replying to: .
captcha