بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاکه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 به خه‌ندان-ی راگه‌یاندووە: ئه‌مشه‌و تیمه‌کانمان ئاگادارکرانه‌وه به‌بوونی ڕووداوێکی سووتان له شاری سپی، ده‌ستبه‌جێ ئه‌مبوڵانسمان ره‌وانه‌ی شوێنی ڕووداوه‌که کرد، که‌سێک که به‌شێکی جه‌سته‌ی سووتابوو گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه، پاش به‌دواداچوونیش ده‌رکه‌وت ئه‌و که‌سه به‌هار مه‌حموود ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی کوردستانه.
ناوبراو ره‌تیشیکرده‌وه، هیچ زانیاریه‌کی دیکه‌یان له‌باره‌ی هۆکار و چۆنیه‌تی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌که هه‌بێت و وتیشی، "ته‌نها به‌هارخانمان گه‌یاندوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجنسی شاری سلێمانی، رێژه‌ی سووتاویه‌که‌شی تا ئێستا نه‌زانراوه".
Your Comment