بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه پێشوازیی له شاندێکى ئهمهريکى به سه‌رۆکايه‌تيى ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مريکا له عێراق کرد که له جۆن برينان فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا، جينيفهر گاڤيتۆ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى عێراق و ئێران، ئيتان گۆڵدريچ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ کاروبارى وڵاتانى سووريا، لوبنان و ئوردن، مات پێرل نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌مريکا بۆ کاروبارى سووريا و ژماره‌يه‌ک له به‌رپرسانى و سياسى و ديپلۆماسى و کونسوڵى گشتيى ئه‌مريکا له هه‌ولێر پێکهاتبوو.
له کۆبوونهوهيهکدا دوايين پێشهاته‌کانى پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى ئه‌منيى عێراق، مه‌ترسييه‌کانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووريا، په‌يوه‌ندييه‌کانى ئه‌مريکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان، بڕيارى دادگەى باڵاى فيدراليى عێراق ده‌رباره‌ى که‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى کوردستان، چاکسازييهکانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى کوردستان تاوتوێ کران.
لايه‌نى ئه‌مريکى پابه‌نديى وڵاته‌که‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌کانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و کارى هاوبه‌شى نێوانيان دووپات کرده‌وه و هاريکارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون که تهبايى و يهکڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا، پێگه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌هێز ده‌کات و بهرژهوهندييهکانى باشتر ده‌پارێزێت.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه کرد که جۆرێک له چهقبهستووييى سياسى له عێراق هه‌يه و تا ئێستا ئه‌و لێکگهيشتنه سياسييه نييه پرۆسه‌که بباته پێشه‌وه، به‌ڵام به گرنگى زانى هه‌موو لايه‌نه عێراقييه‌کان کۆک بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ده‌رفه‌تێک هاتووه‌ته پێش بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سياسى ڕاسته‌ڕێ بکرێت. هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و هاوکارييهکانى ئه‌مريکاى بۆ عێراق و هه‌رێمى کوردستان کرد و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى کوردستان بۆ چاره‌سه‌کردنى کێشه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات کرده‌وه.
Your Comment