مه‌سروور بارزانی  پێشوازیی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە گریگۆری گالیگان باڵیۆزی نوێی کەنەدا لە عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە 8ی ئاداری 2022، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە باڵیۆزی نوێی کەنەدا کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا لە پێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی کەنەدا و هەرێمی کوردستان.

باڵیۆزی کەنەدا خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و کورتەیەکی دەربارەی بەرنامە و چالاکییەکانی کەنەدا لە عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو. خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و کشتوکاڵ و تەکنەلۆجیادا نیشاندا. باڵیۆزی کەنەدا هەروەها ستایشی ئەزموونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.

پرۆسەی سیاسیی لە عێراق، شەڕی داعش و گرنگیی پشتگیریکردنی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوون.

News Code 5364

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha