به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کوردی سووریا له ماوه‌ی 4 ساڵ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش و به یارمه‌تیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژه‌داعش توانیی نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر چواری خاکی سووریا کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه و ئێستاش که دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا هه‌وڵه‌کانی بۆ کشانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مریکا له سووریا چڕ کردۆته‌وه مومکینه ئه‌و هه‌له بۆ تورکیا بڕه‌خسێت که وه‌ک داگیرکردنی ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له ساڵی 2018 ناوچه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریاش کۆنتڕۆڵ بکاته‌وه که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورددایه.
کوردی سووریا بۆ ڕێگری له ئۆپه‌راسیۆنی گریمانه‌کراوی سه‌ربازیی تورکیا داوای دانووستانی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا کرد و له‌م نێوانه‌شدا ڕووسیا که هاوپه‌یمانیی هه‌ردوو لایه نێوبژیڤانی له نێوان کورد و ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا ده‌کات.
عه‌بدولکه‌ریم عومه‌ر به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورد له باکووری سووریا به که‌ناڵی پی بی ئێسی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند: له‌وه‌ته‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له توویتێکدا ڕایگه‌یاند که ده‌یهه‌وێت هێزه‌کانی له سووریا بکشێنێته‌وه ئێمه په‌یوه‌ندیمان به ڕووسیاوه کرد و نهخشهڕێگایێکمان له‌باره‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق ئاڕاسته‌ی مۆسکۆ کرد. ئێمه ده‌مانویست دانووستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شق بکه‌ین به‌ڵام دیمه‌شق به هه‌مان عه‌قڵییه‌تی پێش ڕووداوه‌کانی ساڵی 2011ی سووریا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێمه ده‌کات و دانووستان له‌گه‌ڵ ئێمه ئه‌نجام نادات.
مۆنا یه‌عقووبیان توێژه‌ری په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکاش له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌مان که‌ناڵی ئه‌مریکی هۆشداری دا که ئه‌م گریمانه‌یه له‌ئارادایه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا ژماره‌یێکی که‌م له هێزه‌کانی له سووریا بهێڵێته‌وه تورکیا بیهه‌وێت هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد.
ناوبراو گوتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا له سووریا بکشێته‌وه هه‌بوونی کورد، ئیداره‌ی خۆسه‌ر و سیسته‌می ئه‌منی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کورد به‌ره‌وڕووی مه‌ترسی ده‌بێته‌وه.
توێژه‌ری په‌یمانگای ئاشتیی ئه‌مریکا ئاماژه به داگیرکردنی ناوچه‌ی کوردنشینی عه‌فرین له ساڵی 2018 له‌لایه‌ن تورکیاوه ده‌کات و هۆشداری ده‌دات که کورده‌کان به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییێکی گه‌وره ده‌بنه‌وه و مومکینه هه‌ر ساتێک تورکیا هێرش بکاته سه‌ر ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری فورات که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورددایه.
توێژه‌ری کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌ئکیدی کرده‌وه که ئه‌گه‌ر کورد ده‌یهه‌وێت شوناسی خۆی بپارێزێت و له کۆتاییی شه‌ڕی سووریادا پێگه‌یێک بۆ خۆی ده‌ست بخات باشتره هه‌وڵه‌کانی بۆ دانووستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی سووریا چڕ بکاته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment