ڕۆمانی خەوزڕان بە زاراوەی ئەردەڵانی بڵاو کرایەوە

بەشی فەرهەنگ و هونەر- ڕۆمانی «خەوزڕان» بەرهەمی تازەی «سراج بناگەر» نووسەر و شاعیری هاوچەرخ بە زاراوەی ئەردەڵانی لە چاپ درا و کەوتە بەردەستی خۆێنەران و لایەنگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی.

کوردپرێس:

ڕۆمانی «خەوزڕان» بەرهەمی تازەی «سراج بناگەر» نووسەر و شاعیری کورد لە لایەن چاپەمەنیی خانییەوە بە زاراوەی سنەیی لە چاپ دراوە و هەر ئێستا لە کتێب فرۆشیەکاندا دەست دەکەوێ.

ئەم ڕۆمانە سێهەم کتێبی سراج بناگەرە کە بە زاراوەی سنەیی نووسراوە و و پێشتر کۆمەڵە چیرۆکی «چاوشارەکێ» و ڕۆمانی «قولوولوولو» لەم نووسەرە بڵاو بوەتەوە و لە لایەن ئەدیبان و نووسەرانەوە لە ناوچە کوردنشینەکان، دەرەوەی وڵات و بە تایبەت لە شاری سنە پێشوازییێکی شیاوی لێکراوە.

«بناگەر» ساڵی 1336ی هەتاوی (1957ی زایینی) لە شاری سنە لە دایک بووە. لەو نووسەرانەیە کە شێوازی تایبەت بە خۆی لە نووسیندا هەیە و تا ڕادەیێکی زۆر کەسێکی دوورەپەرێزە و لە بێدەنگیدا دەنووسێ.

بناگەر پێشتر کۆمەڵە چیرۆکێکی سێ بەرگیی بە زمانی فارسیش نووسیوە کە بریتین لەمانە: ورچ، گاشەبەرد، خاتوونێک بە جانتای شینەوە. ئەم کۆمەڵە چیرۆکە 50 چیرۆکی حەفتاکان و هەشتاکان لە خۆ دەگرێت. هەروەهاش سێ بەرهەمی دیکەی نەوەدەکان هەر بە زمانی فارسی بریتین لە: دووکانی کەلوپەلی نیمداشت، گوڵمێخەک، "شندرە پندرەکان" و پۆلی ناوەڕاستی گەڵاڕێزان.

News Code 53602

Your Comment

You are replying to: .
captcha