به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 10ی ئایاری 2019 نووری مالیکی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق و سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له به‌یاننامه‌یێکدا گوتی: ئه‌و گرژییه‌ی له نێوان ئێران و ئه‌مریکا له ناوچه‌که‌دا هه‌یه دوور له سیاسه‌تی سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع به دیالۆگ چاره‌سه‌ر بکرێت.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: "گرژیی سه‌ربازیی له ناوچه‌که و ئاماژه‌دان به ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای ئابووریی تاکلایه‌نه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه له دژی کۆماری ئیسلامیی دراوسێمان که پێچه‌وانه‌ی یاسا و عورفه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه، هه‌موو ئه‌وانه لێکه‌وته‌ی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر گه‌لی موسڵمانی ئێران و هه‌موو ناوچه‌که ده‌بێت، له‌وانه گه‌لی عێراق که تازه له جه‌نگ له‌گه‌ڵ داعش ده‌رچووه و هێشتا شانه نوستووه‌کانی هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و سه‌قامگیرییه‌که‌ی ده‌که‌ن".
مالیکی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: ''سیاسه‌تی هه‌ڕه‌شه به به‌کارهێنانی هێز ئاسایش و سه‌قامگیریی ناوچه‌که به‌ره‌و خراپی ده‌بات و وا ده‌کات گه‌ڕێکی نوێی توندوتیژیی گشتگیر سه‌رهه‌ڵبدات له حاڵێکدا ئێستاکه گه‌لی هه‌ستیاری ناوچه‌که‌ی ئێمه پێویستیان به ئارامی و سه‌قامگیریی زیاتر و خزمه‌تگوزاری باشتری ئابووری، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و هاوکاریی هاوبه‌ش هه‌یه".
له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌یدا سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا سزاکانی سه‌ر ئێران ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: "سزاکانی سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه پێشێل کردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه و دوژمنایه‌تییه له دژی گه‌لێکی موسڵمان که ڕه‌تی ده‌کاته‌وه بچه‌مێنێته‌وه."
سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق له به‌یاننامه‌که‌یدا ڕایگه‌یاندووه: له‌پێناو ئاوڕدانه‌وه‌ی زۆر له به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی گه‌لی عێراق، یه‌کگرتن له‌گه‌ڵ گه‌لی ئاشتیخوازی ئێران و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که و پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاتان و گه‌لانی ناوچه‌که و جیهان و هه‌روه‌ها پاراستنی یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان داوا له هه‌موان ده‌که‌ین له به‌رانبه‌ر ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی که هه‌ڕه‌شه له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی ناوچه‌که و جیهان ده‌که‌ن یه‌ک بگرینه‌وه و داوا ده‌که‌ین که دایالۆگی مه‌نتیق و دانووستان و دووری له سیاسه‌تی "سه‌پاندنی ئه‌مری واقیع" بگیردرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کێشه‌ی نێوان وڵاتان له ڕێگای ژیرانه، ڕاسته‌قینه و سازێنه‌ر و به‌پێی بڕیارنامه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان نه‌ک له ڕێگای زۆربێژی، گه‌مارۆ، برسیهێشتنهوه و ترساندنی خه‌ڵک چاره‌سه‌ر بکرێت.
سه‌رۆکی هاوپه‌یمانیی ده‌وڵه‌تی یاسا له کۆتاییدا ته‌ئکید له‌سه‌ر ڕۆڵی کارای ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و هه‌ندێک وڵاتی گرنگی ناوچه‌که ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێسه‌کانی ئاگرێک دابمرکێنن که هه‌موو ناوچه‌که ده‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment