نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سووریا:هیچ هەماهەنگییێک لە نێوان من و ئوجەلاندا نیە

بەشی سووریا- جەیمز جفری نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا لە لێدوانێکدا وتوویەتی: هیچ هەماهەنگییێک لە نێوان من و عەبدوڵڵا ئوجەلان یان کەسە نزیکەکانی ناوبراودا نیە.

کوردپرێس:

جەیمز جفری نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری سووریا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئوجەلان کرد کە بۆ سوپای سووریای دیموکراتی ناردبوو و داوای لێکردبوون کە هەوڵ بۆ ئاشتی بدەن و خۆ لە شەڕ و پکێدادان بپارێزن.

هەر لەو بارەیەوە جەیمز جفری گوتی: "باشتر وایە پرسیاری ئەم مەسەلەیە لەو کەسانە بکەن کە باشتر لە من لەبارەی ئوجەلانەوە زانیارییان پێدەگات و لە دۆخی سیاسیی تورکیا و ئوجەلاندا شارەزاترن چوونکە هیچ هەماهەنگییێک لە نێوان من و عەبدوڵڵا ئوجەلان یان کەسە نزیکەکانی ناوبراو نیە.

نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە سووریا ئاماژەی بە پێکهێنانی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریاش کرد و ڕایگەیاند: هێشتا ڕێککەوتنێک لەو بارەیەوە نەکراوە. ناوچەی ئارام ناوچەیێک دەبێت لە مەرزی نێوان تورکیا و سووریا و دەکەوێتە خۆرهەڵاتی ڕووباری فورات بەڵام لەبارەی قووڵاییی ئەو ناوچەیەوە تا ئەم کاتەش ڕێککەوتن نەکراوە.

نوێنەری تایبەتی ترەمپ لە سووریا ئەوەشی زیاد کرد: "هێشتا تورکیا لەبارەی قووڵاییی ناوچەی ئارامەوە ڕای خۆی دەرنەبڕیوە بەڵام پێشکەوتنی باش لە گفتوگۆکاندا هەیە و ئێمەش بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەین."

شایانی باسە پاش 8 ساڵ کە دەوڵەتی تورکیا ڕێگەی بە پارێزەران نەدەدا چاویان بە عەبدوڵڵا ئوجەلان بکەوێت ڕۆژی 2ی ئایار پارێزەرەکانی سەرۆکی بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان دیداریان لەگەڵ کرد و پەیامی ئاشتیی ئوجەلانیان بڵاو کردەوە.

ڕۆژی دووشەمە 6ی ئایاری 2019 پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانییان ئەنجام دا، ئەوەش دوای ئەوەی دووی ئەم مانگە توانیویانە لە دورگەی ئیمڕاڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان بکەن.

پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامێکی ئۆجەلانیان بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە و دەڵێت، "سەرەتا پێویستە بزاندرێت کە ئەم دەقە نە دەقێکی دانوستاندنە و نە دەقێکی سازانە. ئێمە بڕوامان وایە کە دەبێت هێزەکانی سووریای دیموکرات لە چوارچێوەی خاک و دەستووری سووریادا هەوڵ بدەن لە روانگەیێکی دیموکراتییەوە بگەن بە ئامانجەکانیان و خۆیان لە شەڕ و پێکدادان بەدور بگرن، هەر لەو چوارچێوەیەدا بە هەستیارییەوە لەگەڵ تورکیا مامەڵە بکەن".

ئەم هەواڵەش بخوێنەوە:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45647

News Code 53594

Your Comment

You are replying to: .
captcha