کوردپرێس:
دەنیز یۆجەل ڕۆژنامەوانی پێشووی ڕۆژنامەی دەی وڵتی ئەڵمانیا کە بۆ ماوەی یەک ساڵ لە بندیخانەی سیلیۆری ئەستەنبوڵ بەندکرابوو لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "لێرەوە بۆ یەکەم جار دەیدرکێنم بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەندی تاکەکەسیی ژمارە نۆی زیندانی سیلیۆری ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دراوم."
ئەو ڕۆژنامەوانە تورکە گوتیشی: "ڕەنگە من بە فەرمانی سەرۆککۆمار یان کەسە نزیکەکانی ئەردۆغان ئەشکەنجە درابم. بەگشتی سەرۆککۆمار بەرپرسیارە لەو ئەشکەنجەیەی بە من دراوە.
شایانی باسە دەنیز یۆجەل بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی لەڵگەکانی وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا کە گرووپی هەکەری "ڕەت هەکەر" هاکیان کردبوو ڕۆژی 14ی شوباتی 2017 دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوو تۆمەتی دیکەشی خرابوویە پاڵ: "هاندانی هاووڵاتییان بۆ ڕق هەڵگرتن لە دەوڵەت" و " پڕوپاگەندەکردن بۆ تیرۆر".
Your Comment