ڕۆژنامەوانێکی تورکیا: لە زیندانی تورکیا ئەشکەنجە دراوم

بەشی تورکیا- دەنیز یۆجەل ڕۆژنامەوانی پێشووی ڕۆژنامەی دی وڵت ئەڵمانیا کە ماوەی یەک ساڵ لە زیندانی سیلیۆری ئەستەنبوڵ بەندکرابوو لە لێدوانێکدا وتوویەتی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەندی تاکەکەسیی ژمارە نۆی زیندانی سیلیۆری ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دراوم.

کوردپرێس:

دەنیز یۆجەل ڕۆژنامەوانی پێشووی ڕۆژنامەی دەی وڵتی ئەڵمانیا کە بۆ ماوەی یەک ساڵ لە بندیخانەی سیلیۆری ئەستەنبوڵ بەندکرابوو لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "لێرەوە بۆ یەکەم جار دەیدرکێنم بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە بەندی تاکەکەسیی ژمارە نۆی زیندانی سیلیۆری ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی دراوم."

ئەو ڕۆژنامەوانە تورکە گوتیشی: "ڕەنگە من بە فەرمانی سەرۆککۆمار یان کەسە نزیکەکانی ئەردۆغان ئەشکەنجە درابم. بەگشتی سەرۆککۆمار بەرپرسیارە لەو ئەشکەنجەیەی بە من دراوە.

شایانی باسە دەنیز یۆجەل بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی لەڵگەکانی وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا کە گرووپی هەکەری "ڕەت هەکەر" هاکیان کردبوو ڕۆژی 14ی شوباتی 2017 دەستبەسەر کرابوو. ناوبراو دوو تۆمەتی دیکەشی خرابوویە پاڵ: "هاندانی هاووڵاتییان بۆ ڕق هەڵگرتن لە دەوڵەت" و " پڕوپاگەندەکردن بۆ تیرۆر".

News Code 53593

Your Comment

You are replying to: .
captcha