گۆڤاری نیوزویک: شەڕی کورد و تورک پێوەندیی بە ئەمریکاوە نییە

بەشی جیهان- نووسەری یاداشتی نیوزویک باوەڕی وایە دەستوەردانی ئەمریکا لە ناکۆکیەکانی نێوان تورکیا و کوردەکان بەتایبەت لە سووریا هیچ زەروورەتێکی نییە و ئەمریکا دەبێت بەزووترین کات سووریا چۆڵ بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری نیوزویک یادداشتێکی لە کارناسێکی ئەمریکی بڵاو کردۆتەوە کە تێیدا ڕەخنە لە درێژەی هاوکارییەکانی کوردی سووریا و ئەمریکا گیردراوە. لەم یادداشتەدا جەخت کراوەتەوە کە درێژەدان بە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا هیچ زەرورەتێکی نییە و واشنتن نابێت بەڵێن بە کورد بدات بۆ پاراستنیان لە هێرشەکانی تورکیا ناوچەی ئارام پێکبێنێت و گیانی سەربازانی ئەمریکی بەبۆنەی کورد بخاتە مەترسییەوە.

دانیل دیپتریس توێژەری ئەنستیتۆی «ئەولەوییەتە بەرگرییەکانی ئەمریکا» لەمباوڕەدایە پشتگیریی ئەمریکا لە کوردەکان بە تایبەت کوردی سووریا هیچ سوودێکی بۆ ئەو وڵاتە نییە، بەڵکوو دەبێتە هۆی ناکۆکیی نێوان ئەمریکا و تورکیا کە هاوپەیمانی ناتۆی (ڕێکخراوی پەیمانی ئەتڵەسی باکوور)ویلایەتە یەکگرتووەکانە.

ناوبراو جەختی کردۆتەوە ڕکابەریی کوردەکان و تورکەکان و ناکۆکیی نێوانیان هیچ پێوەندییێکی بە ئەمریکاوە نییە و ئەگەر ئەمریکا لە باکووری سووریا نەشیاو بجووڵێت دەبێت گیانی سەربازانی ئەمریکی بەبۆنەی کوردەکانەوە بخاتە مەترسییەوە و ئەمەش نە ئەولەوییەتی بەرگریی ئەمریکایە نە سوودێکی بۆ ئەمریکا دەبێت.

دیپتریس جەختی کردۆتەوە کە بڕیار نەبووە پێوەندیی ئەمریکا و کوردی سووریا ببێتە پێوەندییێکی ستراتێژیک بەڵکوو پێوەندییێک بووە کە بەبۆنەی دۆخی باکووری سووریا هاتۆتە ئاراوە و ئێستا کە داعش لەناو چووە درێژەدان بە پێوەندیی ئەمریکا و کورد لە سووریا زەروورەتی نابێت.

ئەم لێکۆڵەرە ئەمریکییە بە دەوڵەتی ترەمپ پێشنیار دەکات هەروەها کە ترەمپ جەختی لە داخڵ نەبوونی ئەمریکا لە شەڕی درێژخایەندا کردووە، کۆتایی بە پێوەندیی نێوان ئەمریکا و کورد لە سووریا بێنێت و هێزەکانی ئەمریکا بکشێنێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53576

Your Comment

You are replying to: .
captcha