کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه خۆجێیییه‌کانه‌وه ده‌ست که‌وتوون سه‌وی ڕابردوو (چوارشه‌ممه 8ی ئایاری 2019) بنکه‌ی ئاسمانیی حه‌میمیمی ڕووسیا له سوریا کرایه ئامانج که له‌و هێرشه‌دا 12 مووشه‌ک له ڕێگای سیسته‌می ڕاکتهاوێژهوه ڕه‌وانه‌ی ئه‌و بنکه هه‌ستیاره‌ی سووریا کرابوو.
ژێنڕاڵ ڤیکتۆر کۆپچیشین سه‌رۆکی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگیی ڕووسیا له سووریا هه‌واڵی هێرشه‌که پشتڕاست ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت: 12 مووشه‌ک ڕه‌وانه‌ی بنکه‌ی حه‌میمیمی ڕووسیا له سووریا کراون و مووشه‌که‌کان له ناوچه‌کانی "جبل بوتما" و "ارد باب"ه‌وه ته‌قێندراون که ناوچه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه له ئیدلب دێنه ئه‌ژمار. به بۆنه‌ی هه‌بوونی په‌دافه‌ندی دژه‌ئاسمانی و سیسته‌می به‌رگریی مووشه‌کی تێکڕای مووشه‌که‌کان له ئاسماندا تێکشکێنران و خه‌سارێک به‌ر ئه‌م بنکه ئاسمانییه نه‌که‌وت.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی زانیارییه‌کانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ڕووسیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ش ئه‌و بنکه سه‌ربازییه له ڕێگای 39 مووشه‌که‌وه کرایه ئامانج که به دوای هێرشه‌کان پێگه‌ی جوگرافیاییی هێرشه‌که دیاری کرا و له‌لایه‌ن فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیا و تۆپخانه‌ی سوپای سووریا تۆپباران کرا.
سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانییه‌که‌ی ئاماژه‌ی به‌و هێرشه کرد و گوتی: گرووپی تیرۆریستیی ته‌حریرولشام له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی هه‌ندێک هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌کانی سوپای سووریا و ناوچه‌ی نێشته‌جێبوونی خه‌ڵک ئه‌نجام ده‌دات. له‌م دواییانه‌دا هێرشکردنه سه‌ر بنکه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیاش به‌رز بۆته‌وه و ده‌بێ کۆتایی به میلیشیا سه‌ربازییه‌کان له ئیدلب بهێندرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment