به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕاگه‌یاندنی گشتیی ئیداره‌ی ڕۆشنبیری پارێزگای کوردستان بانگه‌وازی یه‌که‌مین پیشانگای مۆدێل و جلوبه‌رگی کوردی بڵاو کرده‌وه که بڕیاره مانگی گه‌لاوێژ به ئاماده‌بوونی پارێزگاکانی ئیلام، ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، خوراسانی باکوور، کرماشان و کوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
سامان ئه‌حمه‌دی جێگری هونه‌ری- سینه‌ماییی ئیداره‌ی ڕۆشنبیری پارێزگای کوردستان له‌مباره‌وه گوتی: بانگهێشتی سه‌رجه‌م دیزاینه‌رانی جلوبه‌رگی کوردی ناوچه کوردنشینه‌کان ده‌که‌ین که به‌شداری له‌م بۆنه هونه‌رییه‌دا بکه‌ن.
ناوبراو به‌شه سه‌ره‌کییه‌کانی پیشانگای مۆدێل و جلوبه‌رگی کوردی به به‌شی کێبه‌رکێی، پیشانگا و توێژینه‌وه ناو ده‌بات و ڕایده‌گه‌یێنێت: به‌شی کێبه‌رکێی پیشانگاکه مۆدێل و دیزاینی جلوبه‌رگ له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.
ناوبراو زیادیشی کرد: به‌شی پیشانگاکه کێبه‌رکیی ئایدیا (تیمه‌کانی دیزاینی جلوبه‌رگ)، جانتا و پێڵاوی خۆجێیی، ژووری به‌رهه‌مهێنه‌رانی قوماش و جلوبه‌رگی کوردی له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.
سامان ئه‌حمه‌دی ڕۆژی 20ی پووشپه‌ڕی 1398 به دوایین مۆڵه‌تی ڕه‌وانه‌کردنی به‌رهه‌مه‌کان وه‌سف ده‌کات و ده‌ڵێت: ڕۆژی 30ی پووشپه‌ڕ کاری داوه‌ری و ڕاگه‌یاندنی به‌رهه‌مه قبووڵکراوه‌کان بۆ به‌شداری له پیشانگا ته‌واو ده‌بێت و ڕۆژانی 5 بۆ 10ی مانگی گه‌لاوێژی 1398 له عیماره‌تی خه‌سراوا و کۆمه‌ڵه‌ی فه‌رهه‌نگیی هونه‌ریی فه‌جری سنه پیشانگاکه ده‌کرێته‌وه.
جێگری هونه‌ری- سینه‌ماییی ئیداره‌ی ئیرشادی ئیسلامیی کوردستان داوای له هونه‌ردۆستان کرد که به‌رهه‌مه‌کانیان بۆ ناونیشانی سنه- شه‌قامی شوههددا- عیماره‌تی موشیردیوان- ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاریی شاری سنه ڕه‌وانه بکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment