به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی تورکیا له توویته‌ردا سه‌باره‌ت به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له ئه‌سته‌نبۆڵ و دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن نووسیی: ڕووداوه‌کانی پاش 31ی مارچی 2019ی زایینی و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن خه‌ساری له بایه‌خه بنه‌ڕه‌تییه‌کانمان دا. بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا به مانای پێشێلکردنی یاساکانه.
ناوبراو له‌م په‌یامه‌دا گوتیشی: له مێژووی چالاکییه سیاسییه‌کانی تورکیادا و سه‌ره‌ڕای تێکڕای که‌موکورتییه‌کان له دیموکراسی، گرنگترین ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م وڵاته شه‌رعییه‌تی سندۆقه‌کانی ده‌نگدانه. فاکته‌رێک که تورکیای له دۆخێکی زۆر دژوار‌دا ده‌رباز کرد ئیراده‌ی گه‌لێک بوو که له‌سه‌ر سندۆقی ده‌نگدان نمایش درا. بنه‌ماییترین بایه‌خی سوننه‌تی سیاسیشمان ئیراده‌ی گه‌له که دوابڕیار له سندۆقه‌کان ده‌دات. هۆکاره‌که‌ی هه‌رچی که بێت ڕووداوه‌کانی پاش 31ی مارچی 2019ی زایینی و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ڕێگای خه‌سارلێدان له‌م بایهخگهلهی کرده‌وه.
داوودئۆغڵۆ له کۆتاییدا ڕاشیگه‌یاند: بۆ بزاڤه سیاسییه‌کان گه‌وره‌ترین شکست شکستی هه‌ڵبژاردن نه‌بوو به‌ڵکوو له‌ده‌ستدانی ئه‌وله‌وییه‌تی ئه‌خلاق لای ویژدانی گشتییه. له ئێستادا شتێک که ده‌بێت ئه‌نجام بدرێت و له ڕاستیدا شایسته‌ی وڵاته‌که‌مانه به‌دواداچوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به پێگه‌یشتووییی سیاسیی باڵایه. ده‌بێ دووره‌په‌رێزی له ته‌نگه‌ژه و جه‌مسه‌ربه‌ندییه‌کان بکه‌ین و ڕێگری له خهساربینینی زیاتری دیموکراسیمان بکه‌ین.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی T24
هه‌واڵی پێوه‌ندیدار:
http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=45652
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment