سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت لەگەڵ ژنان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە وەڵامی نامەیەكی قوباد تاڵەبانیدا رایدەگەیەنێت کە پشتیوانی بكوژان مەكەن و حەشاریان مەدەن و یاسا سەروەر بكەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوڵستان سەعید، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، ژن کەسایەتی مەعنەوی ناپارێزرێت و لە هەموو ئان و ساتێکدا سۆشیال میدیا بەکاردێنن بۆ لێدان و هەوڵدان بۆ پاشەکشە پێکردنی، ئەگەر ئەو ژنە ژنێکی چالاک و هەڵکەوتوو بێت و بەشداری کارای لە کایەی سیاسی و بەڕێوەبردندا هەبێت.

دەشڵێت: لە جیاتی چارەسەری هەموو ئەمانە و وشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و بەربەست دانان دەزگا پەیوەندیدارەکان مەراسیمی تەشریفاتی و چەپڵەلێدان ڕێکدەخەن نازانم چەپڵە بۆچی بۆ سەرکەوتن بەسەر ئاستەنگەکان و بەربەستەکانا، یان بۆ سوتان و کوشتن چەپڵە ڕێزانە، لەلایەکی تر پیرۆزبایی 8 ی مارس دەنێرن بۆ مۆبایلەکانمان و کەچی گوێ لە پەیامەکانمان ناگرن.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان وێنەی ئەو نامەی خۆی گرتووە و پۆستی كردووە كە وەڵامی قوباد تاڵەبانی داوەتەوە و لە نامەكەدا نوسیویەتی: پشتیوانی بكوژان مەكەن و حەشاریان مەدەن و یاسا سەروەربكەن، لە هیچ قۆناغێكی كۆمەڵگاكەمان هێندەی ئێستا شكۆی ژن نەشكێنراوە و سوكایەتی پێنەكراوە و نەكوژراوە و بكوژەكان لە یاسا هەڵنەهاتوون، تكایە بەسە ژنكوشتن بەسە.

شایانی باسە بە بۆنەی 8ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە ڕێگەی كورتە نامەیەكەوە پرۆزبایی 8ی مارسی لە هاوڵاتیان كرد و نوسیبووی بۆ یەكسانی نێوان ژن و پیاو، لە ماڵەكەی خۆتەوە دەست پێبكە.

News Code 5351

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha