کوردپرێس:
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست که‌وتوون ئێلیاس ئایدین به نازناوی "ئه‌بوو عوبه‌یدی" و ئه‌میرێکی به‌ناوبانگی گرووپی تیرۆریستیی داعش و تاوانباری ژماره یه‌کی قهتلوعامهکانی ئه‌نقه‌ره و پهرسووس له‌لایه‌ن هێزه‌کانی سوپای دیموکراتی سووریاوه له دێره‌زوور ده‌ستگیر کرا.
ئێلیاس ئایدین که له دۆسیه‌ی سه‌ره‌کیی داعش له ئه‌سته‌نبۆڵ سیفه‌تی "سه‌رکرده‌ی ئه‌سته‌نبۆڵی داعش" ده‌خرێته پاڵی یه‌کێک له تیرۆریسته داواکراوه‌کانی تورکیا بووه که ناوی له ناو لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا بوو.
ئه‌میره‌که‌ی داعش جگه له قهتلوعامهکانی ئه‌نقه‌ره و پهرسووس له 5 ئۆپه‌راسیۆنی تیرۆریستیی دیکه دژی تورکیا وه‌ک تاوانباری سه‌ره‌کی دێته ئه‌ژمار و فه‌رمانی سووتاندنی دوو سه‌ربازی تورکیا به ناوه‌کانی سه‌فه‌ر تاش و فه‌تحی شاهینی دابوو که ڕۆژی 1ی سێپتێمبێری 2015 له‌لایه‌ن داعشه‌وه ڕفێندرابوون.
تاکوو ئێستا هیچ زانیارییێک له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی تورکیا له‌گه‌ڵ سوپای سووریای دیموکرات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و تیرۆریسته مه‌ترسیداره بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment