ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان عێراق و چین 30 ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی چین لە عێراق جەخت دەکاتەوە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و چین 30 ملیار دۆلارە و ساڵانە 10 لەسەد بەرز دەبێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی نیمچەی فەرمیی سەباح لە ئەژماری ئەمڕۆ یەکشەممەدا لە زاری چانگ تائۆ کونسوڵی چین لە عێراق بڵاوی کردەوە هاوکاریی نێوان دوو وڵات کەرتە جیاوەزەکان دەگرێتەوە کە ساڵی ڕابردووی میلادیش بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی.

چانگ تائۆ وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێستای ئاستی پێوەندیی بازرگانیی نێوان چین و عێراق 30 ملیار دۆلارە جەختی کردەوە ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئەم دوو وڵاتە ساڵانە 10 لەسەد بەرز دەبێتەوە.

کونسوڵی چین لە عێراق زیادی کرد چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانیی عێراقە و عێراق دووهەمین هەناردەکەری گەورەی نەوت بۆ چینە و چوارەمین هاوبەشی بازرگانیی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێتە ئەژمار.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 53497

Your Comment

You are replying to: .
captcha