به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید ئه‌حسه‌ن عه‌له‌وی سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران ڕای‌گه‌یاند: جێبه‌جێ‌کرانی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنی نێوان ئێران و تورکیا ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێران له ڕێگای ئه‌و وڵاته‌وه به ده‌ریای ڕه‌ش و دواتر وڵاتانی ئه‌ورووپی ببه‌سترێته‌وه و له‌م ڕێگایه‌شدا ئاستی هه‌نارده‌ی ئێران بۆ ئه‌و وڵاتانه به‌رز ده‌بێته‌وه.
ناوبراو ئاماژه به به‌رنامه‌ڕێژییه‌کانی ئێران و تورکیا بۆ جێبه‌جێ‌کرانی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنی نێوان دوو وڵات ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: به‌خته‌وه‌رانه له نێوان به‌رپرسانی هه‌ر دوو وڵات ڕێککه‌وتنگه‌لێک ئه‌نجام دراوه و بڕیاره له چه‌ند مانگی داهاتوودا پڕۆسه‌ی جێبه‌جێ‌کرانی پڕۆژه‌که یه‌کلا بکرێته‌وه.
عه‌له‌وی جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسن له نێوان ئێران و تورکیا جێبه‌جێ بکرێت ئه‌وا هێڵی ئاسنی نێوان ناوچه‌ی "چشمه ثریا"ی ئێران و ناوچه‌ی کارسی تورکیا به‌یه‌که‌وه ده‌لکێندرێت و دوو وڵات له ڕێگای هێڵی ئاسنه‌وه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌سترێن.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: جێبه‌جێ‌کرانی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنی ئێران- تورکیا ده‌توانێت په‌ره‌سه‌ندنی هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات و کارتێکه‌ریی هێڵی ئاسن له گواستنه‌وه‌ی لێبکه‌وێته‌وه چوونکه له دۆخی ئێستادا به‌شێکی زۆر له هاوکارییه ئابوورییه‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ تورکیا ئه‌نجام ده‌درێت و دروست‌کردنی هێڵی ئاسن ده‌توانێت پڕۆسه‌ی هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات خێراتر بکاته‌وه.
جێگری سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران جه‌ختی کرده‌وه: خاڵێکی ئیجابیی دیکه‌ی جێبه‌جێ‌کرانی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنی ئێران- تورکیا گواستنه‌وه‌ی کاڵا له هه‌ندێک وڵات وه‌ک تاجیکستان، تورکمه‌نستان، ئۆزبه‌کستان و قه‌زاقستانه له ڕێگای هێڵی ئاسنی ئێران- تورکیا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment