27 ئه‌ندامی کۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیکای کرێکارانی تورکیا ده‌ستگیر کران

به‌شی تورکیا- هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیا هێرشیان کرده‌ سه‌ر 27 ئه‌ندامی کۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیکای کرێکارانی ئه‌و وڵاته‌ که‌ ده‌یانویست پشتگیری بکه‌ن له‌ مانگرتووانی ناڕازی به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجه‌لان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌ندامانی کۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیکای گشتیی کرێکارانی تورکیا یه‌ک له‌ چوار سه‌ندیکای نیشتیمانیی سه‌ره‌کیی تورکیا که ده‌یانویست پشتیوانی له‌ مانگرتووانی ناڕازی به‌ گۆشه‌گیریی سه‌ر عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان بکه‌ن به‌ره‌وڕووی کاردانه‌وه‌ی توندی پۆلیسی تورکیا بوونه‌وه‌.

ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ که‌ له‌ دوو ڕۆژ پێش ئێستاوه‌ له‌لایه‌ن کۆنفیدراسیۆنه‌وه‌ به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژرابوو له‌گه‌ڵ کاردانه‌وه‌ی توندی پۆلیسی تورکیا به‌ره‌وڕوو بوویه‌وه‌ و به‌ دوای ده‌ستێوه‌رانی پۆلیس و ڕێگه‌نه‌دان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی خۆپیشاندان، ئه‌ندامانی کۆنفیدراسیۆنه‌که‌ کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانییان ساز کرد که‌ ئه‌م کۆنفڕانسه‌ش کاردانه‌وه‌ی توندی پۆلیسی لێکه‌وته‌وه‌.

هێزه‌کانی پۆلیسی ئامه‌د سه‌ره‌ڕای ده‌ستێوه‌ردان له‌ به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسی ڕۆژنامه‌وانیی ئه‌ندامانی کۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیکای گشتیی کرێکارانی تورکیا 27 که‌سیان هاوپه‌یوه‌ند به‌و بابه‌ته‌ ده‌ستگیر کرد.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی Diken

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 53491

Your Comment

You are replying to: .
captcha