به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌نته‌ری ستراتفۆر که ته‌رکیز له‌سه‌ر دوورنواڕی دۆخی وڵاتانی جۆراوجۆر ده‌کات له‌مدواییانه‌دا دۆخی تورکیا له ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتووی تاوتوێ کردووه.
سه‌نته‌ری ستراتفۆر ئاماژه‌ی به پڕۆسه‌ی زیادبوونی ناکۆکییه‌کان له ناو پارتی داد و گه‌شه کردووه له‌سه‌ر چۆنێتیی کاردانه‌وه‌کان به شکستی ئه‌و حیزبه له بازنه‌کانی هه‌ڵبژاردنی 31ی مارچ و ڕای‌گه‌یاندووه: له ناو پارتی داد و گه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ش ڕاجیاوازیی هه‌یه که ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا و سه‌رۆکی پارتی داد و گه‌شه ڕوانگه‌ی دیکتاتۆرانه‌ی خۆی ده‌گۆڕێت یان نا.
ئه‌م سه‌نته‌ره پێی وایه ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ردۆغان قبووڵ ناکه‌ن و مومکینه له داهاتودا له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها ناتۆوه گه‌مارۆیێکی قورس‌تر بسه‌پێندرێته سه‌ر ئه‌نقه‌ره.
سه‌نته‌ری ستراتفۆر هۆشداری ده‌دات که هه‌رچی ستراتێژییه سه‌ختگیرانه‌کانی ئه‌ردۆغان ته‌شه‌نه بسێنێت ئاستی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵکیش زیاتر ده‌بێته‌وه چوونکه ئه‌وان له‌جیاتی زاڵێتیخوازی داوای ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر له کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن.
ستراتفۆر باس له خواستی تورکیا ده‌کات بۆ کڕینی سیسته‌می به‌رگریی S-400ی ڕووسی و ئه‌گه‌ری ئیتیفاقی ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له‌جیاتی هه‌ڵکردنی چرای سه‌وزی ئه‌مریکا بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی دژی کوردی سووریا.
ستراتفۆر له‌م ڕاپۆرته کورته‌دا له‌باره‌ی دوورنواڕی دۆخی تورکیا نووسیی: تورکیا له ئه‌گه‌رێکدا له کڕینی سیسته‌می S-400ی ڕووسی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه که ئه‌مریکا گڵۆپی سه‌وزی هێرشی سه‌ربازیی تورکیا بۆ سه‌ر کوردی سووریا هه‌ڵبکات.
نووسه‌رانی ڕاپۆرته‌که‌ی ستراتفۆر پێیان وایه که هیچ نیشانه‌یێک سه‌باره‌ت به پشتیوانی نه‌کردنی ئه‌مریکا له کورد و هه‌ڵکردنی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌و وڵاته بۆ تورکیا به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له‌ئارادا نییه.
ستراتفۆر هه‌روه‌ها باس له شکستی پارتی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کانی تورکیا ده‌کات و ده‌نووسێت: حیزبه‌که‌ی ئه‌ردۆغان قبووڵی کردووه که ده‌بێ هه‌ندێک شاره‌وانی ڕاده‌ستی پارتی کۆماریخوازی گه‌ل بکرێت به‌ڵام پێناچێت ڕێگه به کورد بدات کۆنتڕۆڵی شاره‌وانیی ناوچه کوردنشینه‌کان وه‌ده‌سته‌وه بگرن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment